ئەكتەر و دەرهێنەری دیاری فەرەنسی(ئالان دیلۆن) كۆچی دوایی كرد.

ئەكتەر و دەرهێنەری دیاری فەرەنسی(ئالان دیلۆن) كۆچی دوایی كرد.

ئەكتەر و دەرهێنەری دیاری فەرەنسی(ئالان دیلۆن) لە تەمەنی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

(ئالان فابیەن مۆریس مارسێل دیلۆن)ناسراو بە ئالان دیلۆن ئەكتەر و هونەرمەندێكی دیاری فەرەنسییە,بە یەكێك لە هونەرمەندە بە ئەزموونەكان هەژمار دەكرێت لەسەر ئاستی سینەمای جیهانی,ئەم كەسایەتییە ساڵی 1954 دوای قۆناغی سەربازی و گەڕانەوەی لە جەنگی ڤێتنام كە وەك سەربازێكی فەرنسی بەشداری جەنگەكانی كردبوو, ڕوودەكاتە كاری فیلم و سینەما كە لەو كاتەدا چەند كار و ئەركێكی سادەی پێ دەسپێردرا,بەڵام دواتر بەرهەمهێنەرەكان ئاشنایی لەگەڵ درووست دەكەن و ئالان دیلۆن لە ساڵی 1957 یەكەم فیلمی خۆی بڵاودەكاتەوە,لە ساڵانی شەستەكانی ڕابردوودا ئەم كەسایەتییە گەیشتە لوتكەی ناوبانگ و سەركەوتن لە سینەمای فەرەنسا و تەنانەت سینەمای ئۆروپی,هەروەها ساڵی 1975 بەشداری فیلمێك دەكات بەناونیشانی (زۆرۆ)كە ئەم فیلمە لەچەند سەردەمێكدا بە شێوازی جیاجیا نوێكراوەتەوە.

ئەكتەر و دەرهێنەری دیاری فەرەنسی(ئالان دیلۆن) كۆچی دوایی كرد.

ئەم هونەرمەندە ناوەستێت و زیاتر پەرە بە كارەكانی دەدات و بەردەوام دەبێت لە بەرهەمێنانی چەندین كاری سینەمایی, ساڵی 2000 بەشداری لە فیلمێكی كۆمیدی دەكات بە ناونیشانی(Les Acteurs).

ئەكتەر و دەرهێنەری دیاری فەرەنسی(ئالان دیلۆن) كۆچی دوایی كرد.

ئالان دیلۆن لە ژیانی هونەرییدا وەكو ئەكتەری شانۆ و سینارێست و ئەكتەری سینەمایی و دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر كاری كردووە, توانی چەندین خەڵاتی فەرەنسی و جیهانی بەدەست بهێنێت,وەك خەڵاتی گۆڵدن گلۆپ ساڵی 1964, و خەڵاتی دەیڤید دی دۆناتیلۆ ساڵی 1972,و خەڵاتی سیزار وەك باشترین ئەكتەر لە ساڵی 1985,و خەڵاتی بامبی لە ساڵی 1987,هەروەها خەڵاتی وورچی ئاڵتونی لە فیستیڤاڵی بەرلین ساڵی 1995,ئالان دیلۆنی ئەستێرەی دیاری فەرەنسی لەساڵی 2019 تووشی جەڵتەی مێشك هات و لە ڕێكەوتی 18/8/2024 كۆچی دوایی كرد.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

ئەكتەر و دەرهێنەری دیاری فەرەنسی(ئالان دیلۆن) كۆچی دوایی كرد.
ئەكتەر و دەرهێنەری دیاری فەرەنسی(ئالان دیلۆن) كۆچی دوایی كرد.
Top