بەبۆنەی 16ی ئاب پێشانگەیەكی هونەری بەناوی (سەرۆك) كرایەوە
بەبۆنەی 16ی ئاب ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕۆژی له‌دایكبوونی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی،لە شاری هەولێر پێشانگەیه‌كی هێڵكاری به‌ناونیشانی (سه‌رۆك) كرایه‌وه كە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕێكەوتی 17/8/2024 لە میدیا گەلەری به چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگای هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك لە رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و شێوه‌كاران,به‌بۆنه‌ی 16 ئاب ساڵیادی له دایكبوونی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و 78 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان, پیشانگەیه‌كی تایبه‌تی هێڵكاری بۆ هونەرمەندی شێوه‌كار (به‌شدار قادر) به ناونیشانی (سه‌رۆك) كرایەوە.
پیشانگەكه 16 تابلۆی هێڵكاری جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی له‌خۆ گرتووەو تێیدا گوزارشتی له خه‌بات و به‌رخوودانی ژیانی سیاسی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی له قۆناغه‌كانی رابردوو و ئێستا له بره‌ودان و به‌رگریكردن له پرسی كورد وكوردستان ده‌كرد.
هه‌روه‌ها تابلۆكان هه‌ڵقوڵاوی پێگه‌ی گه‌وره‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان بوو له پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌رگریكردن له مافه‌كانی گەلی كورد.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی