ڕانیا تومی: خانەوادەكەم سەرەتا ڕەتیان كردەوە بچمە ناو بواری نواندنەوە

ڕانیا تومی: خانەوادەكەم سەرەتا ڕەتیان كردەوە بچمە ناو بواری نواندنەوە

هەرچەندە بە یەكیك لە ڕۆژنامەنووس و مۆدێل و ئەكتەرە ڕەچەشكێن و سەرنجراكێشەكانی وڵاتی تونس دادەنرێت، بەڵام ڕانیا تومی لە دیمانەیەكدا ئاشكرای دەكات سەرەتا خێزانەكەی ڕەتیان كردووەتەوە بچێتە بواری نواندنەوە، هەروەها باسی لە سەرەتای هاتنە ناوەوەی بۆ بواری ڕاگەیاندن كردووە.
ڕانیا ئەلتومی لە میانەی دیمانە تایبەتەكەی بۆ قاهیرە ٢٤ گوتی: «لە نێوان میدیا و ئەكتەریدا من زیاتر لە حەزم لە نواندنە، دوای ئەوەی خوێندنم تەواو كرد و بڕوانامەی بەكالۆریۆسم بەدەست هێنا، زۆر حەزم لە چوونە ناو بواری نواندن بوو، بەڵام لەلایەن خێزانەكەمەوە ئەم بیرۆكەیە ڕەت كرایەوە و ڕووبەڕووم بوونەوە، پێیان گوتم ئەمە كار نییە و تەنیا خولیایە، تۆ چیی لەم خولیایە دەكەیت».
ڕانیا لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: «لە تونس ژمارەیەكی زۆر لە كەسانی بە توانا و ئەكتەر و دەرهێنەری گەورەی هەیە، بەڵام بەراورد بە میسر ژمارەكە زۆر كەمە، بۆیە ساڵانە تەنیا چوار یان پێنج زنجیرە دراما و كاری هونەری پێشكەش دەكرێن، ئەوانیش لە وەرزی ڕەمەزاندا، بەڵام لە میسر كاری هونەری بەردەوامە و نەبەستراوەتەوە بە وەرزێكی دیاریكراوەوە».
سەبارەت بە هۆكاری بە دەستنەهێنانی نازناوی شاجوانی تونس، ڕانیا تومی دەڵێت: «شاجوانی تونس یان شاجوان بە گشتی تەنیا لە فۆرمدا نییە و، ڕەچاوی كەلتوری خۆی و سرووشتی ئەو پڕۆژەیە ناكات كە ئەو كەسە پێشكەش بە وڵاتەكەی و ناوبانگەكەی و خاڵە جیاوازەكانی دەكات، بۆیە شاجوانی دەبێت تەواو بێت، هەروەها جوانی بە تەنیا بەس نییە، كاتێك لە ئاوێنەدا سەیر دەكەم دەبینم كە من قبووڵكراوم و خودا لە باشترین فۆرمدا دروستی كردووم، ئەوە بۆ من گەورەترین دەستكەوتە، چونكە جوانی لەگەڵ تێپەڕبوونی كاتدا كاڵ دەبێتەوە، زۆر كچی جوان هەن، بەڵام ڕۆحیان پێچەوانەی جوانییەكەیانە، بەو پێیەی جوانیی ڕۆح بەشی هەرە زۆری جوانی مرۆڤ پێك دەهێنێت».

Top