بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكانی ئەلیسا بۆ كاتێكی نادیار دواخرا

بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكانی ئەلیسا بۆ كاتێكی نادیار دواخرا

دیسانەوە ئەلیسا تووشی كێشەیەك بۆوتەوەو ناتوانێ گۆرانییە نوێیەكەی بڵاوبكاتەوە .

كۆمپانیای رۆتانا بۆ كاری دەنگی و موزیك, بۆ دووهەم جار تیزەری كارێكی نوێی (ئەلیسا) خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی دەسڕێتەوەو لە چەند پێگەیەكی ئەلیكترۆنی لایدەبات,هەروەها ڕاگرتنی بانگەشەی نوێترین ئەڵبۆمی گۆرانیی كە بڕیاربوو بەم نزیكانە بڵاوبكرایەوە .

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئی تی ئەلعەرەبی هاتووە كە ئەم هەنگاوەی رۆتانا لە دوای ئەوە هات كاتێك ئەلیسا تویتێكی لە تویتەر بڵاوكردەوەو تێیدا ئاماژەی پێدا كە دڕەنگ بڵاوبوونەوەی ئەڵبۆمە نوێیەكەی بەهۆی هەندێك ڕوونكردنەوەی سادەیە بەڵام گرنگە و ڕێگری هەیە لە بڵاوكردنەوەی كارە هونەرییەكانی,هەروەها ئەلیسا لە تویتەكەیدا دوپاتی كردەوە كە رۆتانا خێزانی ئەوەو ڕازی نییە هیچ ناكۆكییەك پەیوەندیی تێكبدات لەگەڵ كۆمپانیای رۆتانادا .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top