ڕووسیا زیاتر لە بیست دیپلۆماتکاری ئەڵمانیای دەرکرد

ڕووسیا زیاتر لە بیست دیپلۆماتکاری ئەڵمانیای دەرکرد

 

 

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، لە کاردانەوەی دەرکردنی کارمەندانی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی ڕووسیا لە ئەڵمانیا، زیاتر لە ٢٠ دیپلۆماتکاری ئەڵمانیای دەرکرد.

ماریا زاخارۆڤا، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی "زوزدا"ی ڕووسیا، ڕایگەیاندووە، زیاتر لە 20 دیپلۆماتکاری ئەڵمانی لە ڕووسیا دەرکراون.

پێویستە بگوترێ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پێشتر ڕایگەیاندبوو: "ئەڵمانیا بڕیاری دەرکردنی دیپلۆماتکارانی ڕووسیای لە ئەڵمانیا بە قەبارەیەکی بەرفراوان داوە و ئەم کارەی ئیدانە کردووە و بەڵێنیدا کاردانەوەی هاوشێوەی بەرامبەری نیشان بدات.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top