ئوزبەکستان 185 تۆن هاوکاری مرۆیی ڕەوانەی ئەفغانستان دەکات
![ئوزبەکستان 185 تۆن هاوکاری مرۆیی ڕەوانەی ئەفغانستان دەکات](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20230421220109_original_48.jpg )
حکومەتی ئۆزبەکستان لە سەروبەندی جەژنی ڕەمەزاندا ١٨٥ تەن هاوكاریی مرۆیی بۆ نیازمەدان لە ئەفغانستان نارد.
بەگوێرەی ڕاگەیاندنی پارێزگای سرخان دریا لەسەر سنووری ئۆزبەکستان و ئەفغانستان، ئەم یارمەتییە مرۆیییانە بریتی بوون لە ئارد، گەنم، برنج، زەیتی ڕووەکی، شەکر، خواردنی قوتوو، جل و بەرگ و پێڵاو.
ئەم یارمەتییانە بە سەرپەرشتی ئیسمەتوڵڵا ئیرگاشێڤ، نوێنەری تایبەتی ئۆزبەکستان لە ئەفغانستان و ئەنوەر ئاریپۆف، جێگری پارێزگاری سرخان دریا، لە ڕێگای وشکانییەوە ڕەوانەی شاری حیرتان لە ئەفغانستان کران و ڕادەستی دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە کران.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئۆزبەکستان ساڵی ڕابردوو لە مانگی ڕەمەزاندا ٤ هەزار تۆن یارمەتی مرۆیی لە ڕێگای شەمەندەفەرەوە ڕەوانەی ئەفغانستان کرد.
گوڵان: سەردار خەلیل