لە شاری هەولێر پێشانگەیەكی شێوەكاری بەڕێوەدەچێت

لە شاری هەولێر پێشانگەیەكی شێوەكاری بەڕێوەدەچێت

پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر/بەشی شێوەكاری هەڵدەستێت بە سازدانی پێشانگەیەكی شێوەكاری بۆ 13 قوتابی ئەو پەیمانگەیە كە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت .

لەژێر چاودێری(زیرەك حەمەدئەمین) بەڕێوەبەری پەیمانگە و بە سەرپەرشتی(ڕێباز یوسف) سەرۆكی بەشی شێوەكاریی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر, ڕۆژی 26/27/4/2023 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە هۆڵی میدیا نزیك ئۆتێلی شیراتۆن پێشانگەیەكی شێوەكاری بۆ چەند قوتابییەك دەكرێتەوە,ئەو بەرهەمانەی كە لەم پێشانگەیە نمایش دەكرێت بریتین لە هونەری(نیگاركێشان-نەخشكرن-سیرامیك),هەروەها بەرهەمەكان بۆ فرۆشتن دەخرێنەڕوو .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

لە شاری هەولێر پێشانگەیەكی شێوەكاری بەڕێوەدەچێت
Top