پلانی دروست بۆ تاقیکردنەوەکان ئینگلیزه‌كان ده‌لێن" ئامانجی بێ پلان ته‌نها ئاره‌زووكه".
چه‌ند ڕۆژێكى تر تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌رزى دووه‌م خولى یه‌كه‌می پۆله ناكۆتاكان و تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانى پۆلى نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تى ده‌ست پێ ده‌كات. تاقیكردنه‌وه‌كان جگه له‌وه‌ى شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاستى خوێندنی قوتابییه ، هه‌روه‌ها ده‌رچوون و په‌ڕینه‌وه‌ى قوتابی ده‌رده‌خات له پۆلێك بۆ پۆلێكى تر، به‌دڵنیایی پێویستى به پلان و خوێندن و خۆته‌رخان كردن و ڕه‌خساندنى بارودۆخ هه‌یه بۆ ده‌رچوون، بۆیه سه‌ره‌تا پێویسته قوتابی له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ى پێش ده‌ست پێكردنى تاقیكردنه‌وه‌كان پلانى هه‌بێ بۆ خوێندن و كاته‌كانى دابه‌ش بكات تا خۆى ئاماده بكات، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى كات ته‌رخان بكات بۆ خوێندن، پێویسته بیر له‌وه بكاته‌وه كه‌وا دیدگاى هه‌بێ بۆ پاشه ڕۆژ سوور بێت له سه‌ر ده‌رچوون، هه‌رگیز ده‌ست به‌رداری خه‌ونه‌كانى نه‌بێ و خۆى به‌ده‌سته‌وه نه‌دات هه‌ست به بوونى خۆى بكات و بڕیار بدات به‌یانى باشتر ده‌بێت له ئه‌مڕۆ، پاشه ڕۆژى گه‌ش چاوه‌ڕێی ده‌كات سه‌ركه‌وتن لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، بخوێنێ بۆ ده‌رچوون پلان دابنێ بۆ بنیات نانێكى به‌هێز و هه‌رده‌م هه‌ست به شانازی و سه‌ركه‌وتن بكات، چونكه نه‌زان و دۆڕاوه‌كان دوژمنی ئه‌و دوو وشه‌یه‌ن ده‌بێ قوتابی ئه‌و دوو وشه‌یه‌ى خۆش بوێت له به‌ر خاتری بوونى خۆى و له به‌ر رێزى خۆشەویستی و ماندوبونی دایك و باوكی كه‌وا به گه‌ش بینییه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌رچوونى لێ ده‌كه‌ن.
پێویسته قوتابی دووربكه‌وێته‌وه له هه‌موو شته نه‌رێنى و خراپه‌كان تایبه‌ت له هاوڕێی نه‌رێنى و ڕه‌ش بین، به گه‌ش بینییه‌وه هه‌نگاو بنی بۆ پاشه‌ڕۆژ، هه‌موو جۆره فشار و پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ده‌روونی لا ببات و ترس و دڵه ڕاوكێ له فه‌رهه‌نگی بیركردنه‌وه بسرێته‌وه، جگه له‌وه‌ش له مۆبایل و ئه‌نته‌رنێت وته‌كنه‌لۆژیاو ته‌له‌فزیۆن له‌م ماوه‌یه دووربكه‌وێته‌وه ته‌نها له كاتى زۆر پێویست نه‌بێ، چونكه هیچیان پاشه ڕۆژ بۆ قوتابی دیاری ناكه‌ن، خوێندن و سووربوون و باوه‌ڕ به‌خۆبوون وێنه‌ى پاشه‌ڕۆژ ده‌كێشن، بۆیه گرنگه له‌و ماوه‌یه‌دا خشته و پلانێكى باشی هه‌بێت بۆ خوێندن ، هه‌روه‌ها پشوودان جار جار پێویسته، جگە لەوەش وه‌رزش کردن بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌م ئاسووده‌یی ودڵخۆشى ده‌به‌خشێ .
قوتابی هه‌وڵبدات به برسیه‌تى نه‌خوێنێ، پێویسته ناوه ناوه خواردنێك میوه‌یه‌ك شتێك بخوات تا هێز و وزه‌ی زیاتر به قوتابی ببه‌خشێ، زوو هه‌ستانى به‌یانیان زۆر پێیوسته به‌ره‌كه‌ت له زوو هه‌ستان دایه، سه‌ركه‌وتن و زاڵ بوون به سه‌ر ئیش و كار و كات له زوو هه‌ستان دایه. نابێ ئه‌وه‌ش له بیر بكه‌ین هه‌موو ئاره‌زوو و حه‌ز و خواسته‌كان ده‌كرێ له كاتى تر پراكتیزه بكرێ، ته‌نها خوێندن و كاتى تاقیكردنه‌وه نه‌بێ پێویسته كاته‌كان سودی لێ ببینێ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێ ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست بهێندرێت.
قوتابی خۆشه‌ویست :
هه‌رگیز بیر له ترس و ڕاڕای نه‌كه‌یته‌وه چونكه بێ ئومێدی و ڕه‌ش بینی دروست ده‌كات و ئاستی خویندن داده‌به‌زێنێ، ئه‌وپه‌رى متمانه‌ت به‌خۆت هه‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان تۆ و قوتابییه‌كی تر نییه ته‌نها سووربوون و ئیراده و خواست جیاتان ده‌كاته‌وه له ئه‌وانى تر، بڕیار بده و كات به فیڕۆ مه‌ده و وزه و هێز به‌هه‌ده‌ر مه‌ده دواتر سوپاسى خوا بكه، سوپاسى خۆت بكه كه ده‌ست به‌رداری خەونەکانت نەبووی و خۆت بەدەستەوە نەدا ، بێگومان هه‌موو ئه‌وانه پێویستیان به پاڵپشتى به‌هێزى خێزان و خانه‌واده و دایك و باوك هه‌یه.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی