گرەوەکان لەسەر شکست پێ هێنانی پارتی گەورەبوون
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ پارتی تەحەدیەکی گەورەبوو، لەبەرئەوەی پلانگێریە هەرێمی و ناوخۆییەکان جدی و مەترسیدار بوون، زۆرێک لە دژە پارتیەکان گرەوی گەورەیان لەسەر شکستی پارتی کردبوو لەم هەڵبژاردنە.
بەڵام چی ڕوویدا؟ ئەنجامی هەڵبژارن چۆن بوو؟
پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە ٨٠٩ هەزار دەنگی بەدەست هێنا، بووە براوەی یەکەمی بێ ڕکابەر وەکو هەموو هەڵبژاردنەکانی دیکە.
ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی پارتی تەواوی نەیارانی توشی شۆک کردووە، دەپرسن نهێنی سەرکەوتنی پارتی دەبێت چی بێت؟
کاکی خۆم باپێتان بڵێم نهێنی سەرکەوتنی پارتی چییە
ـ پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆک بارزانی رابەرایەتی دەکات.
ـ ٧٨ ساڵە بنەماو پرەنسیپە نیشتمانیەکانی کردووە بە بەرنامەی کاری خۆی و ئەم بنەمایانەی پێش بەرژەوەندی حزبی و کەسی خۆی خستووە.
ـ جەماوەری پارتی جەماوەرێکی نەگۆرە، نیگەران و زویر دەبێت، گلەی دەکات بەڵام هەرگیز پارتەکەی لە قۆناغە سەختەکان بەجێ ناهێڵێت، وەک چۆن پارتی دیموکراتی کوردستان هەرگیز پشتی لە میلەتەکەی نەکردووە و بەتەنها بەرگری لە مافە ڕەواکانی کردووە.
ئیتر تێبگەن کاکە
پارتی دیموکراتی کوردستان حزبێکی نیشتمانیە دەمێکە قۆناغی پێشبرکێ کردنی تێپەراندووە.
٢٠٢٤/١٠/٢٧