قوناغی دوای هەڵبژاردن گرنگە
دوای بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە لایەن کۆمسیونی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ، وە راگەیاندنی ئەنجامەکان لە لایەن خودی کۆمسیونەوە ، بە هۆیەوە هەر لایەنێکی سیاسی خستە وەزن و قافییەی خۆیەوە ، تەنانەت هەموو ئەو بیانوو و قسانە کە لە هەڵبژاردنەکانی تری پەرلەمانی کوردستان کە کۆمسیونی هەرێم سەرپەرشتی و بەرێوەی دەبرد ئاشکرا کرد کە هەندێک حیزب دەیان گۆت زومبی و مردوو و دوو دەنگ و تەزویر و ساختەکاری تێدە ئەنجام دەدەن ، هەزار و یەک بیانووی شاخداری دەخستە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی پێشوو تاوەکۆ دۆران و شکستی خۆیان پێ بشارنەوە ، بەلام لە هەڵبژاردنی بیست و ئۆکتوبەری چەند رۆژی رابردوو بە سەرپەرشتی کۆمسیونی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەموو ئەو دەنگۆیانەی حیزبەکان رەواندەوە و هەر حیزبێک گەشتە دەنگ و کورسی دروستی خۆی ، من لێرە ئەوەی دەمەوێ باسی بکەم قوناغی دوای تێپەراندنی پرۆسەی هەڵبژاردنە کە رۆژهەلاتی ناوەراست پێدا دەگۆزەرێ و تێپەر دەبێ ، بە هۆی گرژی و ئەو هێرشانەی کە ولاتانی زلهێزی وەک ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران دەکەنە سەر لایەنگری یەکتری ، یاخود دەکەنە سەر خودی یەکتری ، گۆمانی تێدا نییە کاریگەری لە سەر ئاسایش و ئارامی رۆژهەلاتی ناوەراست و ناوچەکە دەبێت و هەیە ، تەنانەت بە هۆی ئەم بارۆدوخانە خەڵک دەکۆژرێ و ئاوارە و دەربەدەر دەبێت ، بۆیە گرنگە لەم قوناغەدا گشت لایەنەکانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان هەموو ئەو گرژی و کەرب و کینە و درۆشمانەی کە لە بانگەشەی هەڵبژاردن لە بەرامبەر یەکتری بەکاریان دەهێنا و دەیان کرد بەلاوە بنێنن و لە بیری بکەن ، هەوڵبدەن لە پێناو قەوارەی هەرێمی کوردستان و داهاتووی ئەم قەوارەیە گشتیان بە کوردبوون و کوردستانیانە لێ بروانن هەر چی زووە کابینەی دەیەمی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان پێک بهێنرێت ، درێژە نەکێشێت ، بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان نەکەوێتە ژێر پرسیار و قاڵبێکی نەدیارەوە ، چۆنکە داهاتووی هەرێمی کوردستان لە سەرووی هەموو بەرژەوەندی و هەڵبژاردنێکەیەوە ، ئاشکرایە گەر بێتوو ئەم قوناغە ئالۆز و مەترسیدارە بەردەوامی هەبێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە کاریگەری نەرێنی لە سەر عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەبێ ، چۆنکە دەبینین بە راگەیاندنەکانی بەرپرسانی عێراق و هێرشی گرۆپە لە یاسا دەرچووکانی عێراق بۆ سەر ئەمریکا و ئیسرائیل و لایەنگرانی وا دەکات عێراق بەرەو شەر و ئالۆزی پەڵکێش بکرێت ، بۆیە لە ئێستادا گرنگە سەرکردایەتی کورد هەوڵبدەن یەکگرتوو و یەکریز بن لە بەرامبەر هەر پێشهاتێک کە لە داهاتوو دێتە پێش ، بۆ ئەوەی ئایندەی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت و بەرەو دواوە نەگەرێتەوە .