كاریگه‌ری بانگه‌شه‌ی پارتی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبه‌ر
له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه بۆ جاری یه‌كه‌كه بانگه‌شه‌یه‌كی وه‌ها سه‌رده‌میانه له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بانگه‌شه‌ی پارتی ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بوو، نه‌ك بۆ پارتییه‌كان بۆ هاوڵاتیانی كوردستان به‌گشتی و ده‌نگده‌رانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش جێی تێرامان و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردن بوو، بانگه‌شه‌یه‌ك به‌قه‌د گه‌وره‌یی پارتی ئارامی و كه‌مپه‌ینی سه‌رده‌میانه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێوه دیاربوو، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی لیستی پارتیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی ئه‌مجاره‌ی بانگه‌شه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
له هه‌موو جیهانی پێشكه‌وتووش بانگه‌شه‌ی به‌و شێوه‌یه ده‌بێته هۆی راكێشانی ده‌نگده‌ر و رازی كردنی هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی ئاماده‌نین ده‌نگ به‌و لیسته بده‌ن، به‌ڵام كاتێك هێزێكی ته‌مه‌ن 78 ساڵه به هێمنی ده‌چێته نێو هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا و به‌رنامه و كارنامه‌ی خۆی بۆ چوار ساڵی ئاینده به ده‌نگده‌ر ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر و به‌پێی زانیاریه‌كانیش ده‌نگده‌ری ده‌ره‌وه‌ی پارتیش له‌ژێر گوتاری بانگه‌شه‌ی پارتی ده‌نگیان به لیستی پارتی داوه.
خاڵێكی دیكه‌ی سه‌ركه‌وتنی بانگه‌شه‌ی پارتی، په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بوو وه‌ك مه‌رجه‌عی باڵای كوردستان كه داوای یه‌كسختنی نێو ماڵی كورد و پرسه نیشتیمانیه‌كانی كرد، ئه‌و پڕۆژه و بڕیارانه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه دران هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا برده قۆناغێكی دیكه‌ی ئومێد به‌خش، دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و دابه‌ش كردنی زه‌وی و راگه‌یاندنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی دیدگای سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی بۆ هاونیشتیمانیان ئاشكراكرد كابینه‌ی ده‌یه‌م كابینه‌ی به‌رهه‌م و خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیان ده‌بێت له ژێر سایه‌ی حكوومه‌تێكی به‌هێز، ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرینگه پێویسته پارتی به‌و نه‌هجه و سیاسه‌ته‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت دڵنیای بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاینده ده‌نگ و سه‌نگی پارتی زۆر له‌وه‌ی ئێستا زیاتر ده‌بێت.