سوپرایزه‌كه‌ى پارتى له دهۆك
له قۆناغى پێش دیاریكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردن، هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى دوور له خواست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هاوڵاتییانى، هه‌ڵبژاردنێكى پێشتر ئه‌نجامدیاریكراو بسه‌پێندرێت و ئامانجى سه‌ره‌كى پیلانگێڕییه‌كه‌ش پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بوو.
لایه‌نه سیاسییه نه‌یاره‌كانى پارتى به‌ڵێنێكیان له‌لایه‌ن دۆسته دژه‌كوردستانییه‌كانیان پێ درابوو كه یاساى هه‌ڵبژاردن به نایاسایى بگۆڕن و مافى پێكهاته‌كان پێشێل بكه‌ن و ڕۆڵى دامه‌زراوه شه‌رعى و ده‌ستوورییه‌كانى كوردستان به‌لاوه بنێن. بەڵام "سەرۆک بارزانی" بە سیاسەتی حەکیمانەی خۆی و له ڕوانگه‌ى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى سه‌پاندنى ئیراده‌ى ده‌ره‌كى به‌سه‌ر ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان، ئه‌و سیسته‌مه نایاسایی و ناده‌ستوورییه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌و پێداگربوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد و دوور له ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى و پیلانى پێشوه‌خته بۆ ئه‌نجامه‌كان.
ده‌ره‌نجام دواى ململانێیه‌كى سه‌خت و دژوار، هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراو له ئه‌نجامیشدا ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان به‌سه‌ر ئیراده‌ى ده‌ره‌كى و پیلانگێڕییه‌كانى نه‌یاراندا سه‌ركه‌وت و هه‌روه‌كچۆن پارتى بۆ كوردستان وه‌فادار بوو، گه‌لى كوردستانیش جارێكى دیكه وه‌فادارى خۆى بۆ سەرۆک بارزانی و پارتى دیموکراتی کوردستان دووپاتكرده‌وه.
پارتى هاوشێوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشووتر له كوردستاندا به یه‌كه‌مى بێ ڕكابه‌ر مایه‌وه‌و متمانه‌ى به‌شێكى زۆرى كوردستانیانى به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام سوپرایزه گه‌وره‌كه‌ى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، ده‌نگه‌كانى پارتى له سنوورى پارێزگاى دهۆك بوون. به‌پێى ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقه‌وه ڕاگه‌یێندران، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له هه‌ر چوار بازنه‌كه‌دا (812.794) ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه كه (402.152) ده‌نگیان له بازنه‌ى پارێزگاى دهۆكه. به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوو له ساڵى 2021، پارتى له سنوورى پارێزگاى دهۆك (140.000) ده‌نگى زیاد كردووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ته‌واوى حزبه ڕكابه‌ره‌كانى دیكه(یه‌كێتى، نه‌وه‌ى نوێ، یه‌كگرتووى ئیسلامى، هه‌ڵوێست، كۆمه‌ڵ، به‌ره‌ى گه‌ل، هاوپه‌یمانى هه‌رێمى كوردستان، گۆڕان، هاوپه‌یمانى نیشتیمانى، سه‌رده‌م) له سنوورى پارێزگاى دهۆك به هه‌ر هه‌موویانه‌وه ته‌نها (134.046) ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌یه كه پارتى له دهۆك سێ هێنده‌ى ته‌واوى حزبه‌كانى دیكه ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه. هاوكات ده‌نگه‌كانى پارتى ته‌نیا له بازنه‌ى دهۆك، هێنده‌ى كۆى ده‌نگه‌كانى یه‌كێتییه له هه‌ر چوار بازنه‌ى (سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ولێر و دهۆك). ئه‌م ئه‌نجامانه سوپرایزێكى گه‌وره بوو بۆ نه‌یارانى پارتى و هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ى پارتیش له دهۆك، بۆ پێگه‌و ڕۆڵى فه‌رمانده "مه‌نسوور بارزانى" فه‌رمانده‌ى له‌شكرى یه‌ك و گوڵان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به بڕیارى "سه‌رۆك بارزانى" سه‌رپه‌رشتیارى لیستى پارتیى له پارێزگاى دهۆك ده‌كرد.
بێ گومان ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ى "مه‌نسوور بارزانى" به ڕێكه‌وت نه‌بوو، به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ى بۆ به‌هێزى پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى ئه‌م فه‌رمانده‌یه له‌نێو چین و توێژه جیاجیاكانى خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و له ته‌واوى قۆناغ و پێشهاته‌كاندا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى خۆیدا بووه‌و هه‌میشه له‌كاتى ته‌نگانه‌دا به‌هاناى خه‌ڵكانى لێقه‌وماوى كوردستانه‌وه چووه. ئه‌گه‌ر باسى سنوورى دهۆك بكه‌ین، "مه‌نسوور بارزانى" هه‌ر له داستانى سحێلاوه بگره هه‌تاكو به‌هاناوه‌چوونى زیانلێكه‌وتووانى لافاوه‌كه‌ى دهۆك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌رده‌وامى خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و تێكۆشه‌ران و یارمه‌تیدانى به‌رده‌وامى خه‌ڵكانى كه‌مده‌رامه‌ت و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت هاونیشتیمانیانى خۆى به‌جێنه‌هێشتووه. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌یه كه هه‌ركاتێك مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌من و ئاسایشى خه‌ڵك هه‌بووبێت،"مه‌نسور بارزانى" ڕۆڵى هه‌بووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كان و پاراستنى ئه‌منیه‌تى هاوڵاتیان و ته‌نانه‌ت له‌كاتى ڕوودانى كاره‌ساته سروشتییه‌كانیشدا، ئه‌م فه‌رمانده‌یه یه‌كه‌م كه‌س بووه كه به‌هاناى خه‌ڵكى لێقه‌وماوه‌وه چووه. هه‌ركاتێكیش خه‌ڵكى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت پێویستییان به هاوكارى ئه‌و بووبێت، درێغیى له هاوكاریكردنیان نه‌كردووه. ئه‌مه‌ش وایكردووه كه "مه‌نسور بارزانى" ببێته فه‌رمانده‌یه‌كى خۆشه‌ویستى نێو خه‌ڵك و جه‌ماوه‌رى كوردستان و پێگه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى به‌هێزى له‌نێو چین و توێژه‌كانى گه‌لى كوردستاندا هه‌بێت. نه‌ك به قسه‌ى من، به‌ڵكو خه‌ڵك له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌م ڕاستییه‌یان سه‌لماند. هاوكات "مه‌نسور بارزانى"یش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌لماندى كه ئه‌و نه‌ك ته‌نها فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازییه، به‌ڵكو له بارى سیاسییشه‌وه سه‌ركرده‌یه‌كى ژیرى سیاسییه.