ئەمڕۆ ڕۆژی ژینگەی كوردستانە

ئەمڕۆ ڕۆژی ژینگەی كوردستانە

ئەمڕۆ رۆژی ژینگەی کوردستانە و ساڵانە لە باشووری کوردستان لە رۆژی ژینگەی کوردستاندا چەندین چالاکی ئەنجامدەدرێت تاوەکو هۆشیاری تاک لەبارەی مەترسییەکانی پیسبوونی ژینگە بەرزبکرێتەوەو زیاتر بایەخ و گرنگی بە سرووشت و ژینگەی كوردستان بدرێت .

دیاریكردنی 16ی مانگی نیسانی هەموو ساڵێك وەك ڕۆژی ژینگەی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر گرنگیدان بە ژینگەی كوردستان و یادكردنەوەی ئەو كارەسات و كۆمەڵكوژییەی كە لە ناوچەی شێخ وەسان و بالیسان ڕوویدا بە دەستی ڕژێمی بەعس,بۆیە حكومەتی هەرێم لە ساڵی 2008 بە بڕیارێك ڕۆژی ژینگەی هەرێمی كوردستانی دیاریكرد .

ئەمڕۆ ڕۆژی ژینگەی كوردستانە

ڕژێمی بەعس بۆ یەکەم جار چەکی کوشندەی بەرامبەر ناوچەی "شێخ وەسان و باڵیسان" بەکارھێنا و ئێوارەی 16/4/1987 ئەو ناوچانەی کیمیاباران کرد, دۆڵی بالیسانی خۆشناوەتی یەکەمین قوربانیی چەکی کیمیاویە, لەو كارەساتەدا بەسەدان بریندار و قوربانی لێ کەوتەوە .

ئەمڕۆ ڕۆژی ژینگەی كوردستانە

بۆردومانكردنی ئەم دوو ناوچەیە لە كاتژمێر 6ی ئێوارە دەستێپێكرد و تاوەكو 11ی شەو بەردەوام بوو كە چەكی كیمیایی و چەند جۆرێك لە چەكی قەدەغەكراو بەكارهێندرا و دەرئەنجامی هێرشەكە بە سەدان هاوڵاتی بوونە قوربانی و برینداربوون, تەنانەت چەند خێزانێك بە تەواوی بوونە قوربانی و هیچ كەس لە ئەندامانیان ڕزگاریان نەبوو,چەندین لە قوربانیانی ئەم هێرشە تاوەكو ئێستا بێ سەروشوێنن,هەر لە چركەساتی دوای بۆردومانەكە دوای ئەوەی بریندارەكان گواسترانەوە بۆ شارۆچكەی ڕانیە,ئینجا لەوێوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر و ڕژێمی بەعس بۆ نزیكەی 10ڕۆژ بریندارەكان دەستبەسەر دەكات و لە دواییدا دەیانگوازێتەوە بۆ شوێنێكی نادیار .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

ئەمڕۆ ڕۆژی ژینگەی كوردستانە
Top