پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی هادی برزۆ مستەفا

پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی هادی برزۆ مستەفا

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لەخانەوادەی هادی برزۆ مستەفا،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول ( هادی برزۆ مستەفا ) باوكی بەڕێزان عەقید بێساران و ئاوێسەر و كارزان و هامنۆ،مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی بە خانەوادەكەتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە ( هادی ) بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
15ی نیسانی 2023

Top