هونەرمەند عوسمان ئیبراهیمی كۆچی دوایی كرد

هونەرمەند عوسمان ئیبراهیمی كۆچی دوایی كرد

بەپێی ئەو هەوڵانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبۆوتەوە,سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ڕێكەوتی 14/4/2023 هونەرمەند و گۆرانیبێژی كورد (عوسمان ئیبراهیمی) بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد .

عوسمان ئیبراهیمی كە هونەرمەندێكی دیاری ڕۆژهەڵاتی كوردستانەو بە دیاریكراوی خەڵكی شاری مەهابادە,ساڵانێكی زۆرە لە بواری موزیك و گۆرانی دەركەوتووەو خاوەنی ژمارەیەك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییە,ئەم هونەرمەندە بایەخێكی زۆری بە گۆرانی كلاسیكی كوردی دەدا و زۆركات بەرهەمەكانی هونەرمەندی گەورەی كورد(محەمەدی ماملێ)ی دەگوتەوە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top