فیلمی مرۆڤ و ژینگە نمایش دەكرێت

فیلمی مرۆڤ و ژینگە نمایش دەكرێت

بۆ ڕۆژی ژینگەی هە رێمی كوردستان, له شارى سلێمانى فیلمی(مرۆڤ و ژینگە) نمایش دەكرێت,كە ئەم فیلمە سەبارەت به ژينگەی كوردستان بەرهەم هێندراوەو كاریگەری مرۆڤ لەسەر پیسبوونی ژینگە نیشان دەدات .
لە درێژەی كارو چالاكییەكانی گروپى هونەرى خێزان, بڕیارە لە شاری سلێمانی ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 16/4/2023 كاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی خاك فیلمی (مرۆڤ و ژینگە) نمایش بكرێت كە هونەرمەند(ڕێبوار محەمەد) لەگەڵ ئامادەركدنی سیناریۆی فیلمەكە كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە,هەروەها(باوەڕ ڕەفیق)كاری وێنەگرتن و مۆنتاژی فیلمەكەی كردووە .

فیلمی مرۆڤ و ژینگە نمایش دەكرێت

ئەم فیلمە كە 20 ئەكتەر و چالاكوانی ژینگەپارێز تێیدا بەشدارن بە سپۆنسەری (NGO) بەرهەم هاتووەو لە شاری سلێمانی و ناوچەی قەرەداغ كاری وێنەگرتنی ئەنجامدراوە, ناوەڕۆكی فیلمەكە باس لە پیسبوونی ژینگەی كوردستان دەكات, هەروەها ئەم فیلمە نیشانی دەدات كە چۆن مرۆڤ كاریگەری هەیە لەسەر پیسبوون و شێواندنی سرووشت و ژینگە بە لێدانی بیری ئاو و بڕینەوەی دارەكان و فڕێدانی خۆڵ و خاشاك بێ گوێدان بە بەها مرۆڤایەتی و شارستانی كە دەرئەنجام دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی چەندین جۆری نەخۆشی .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

فیلمی مرۆڤ و ژینگە نمایش دەكرێت
Top