مەروە محەمەد ئەمین:هونەر نابێتە دابینكردنی بژێوی ژیان و كاری هونەری تەنها حەزێكە

مەروە محەمەد ئەمین:هونەر نابێتە دابینكردنی بژێوی ژیان و كاری هونەری تەنها حەزێكە

هونەری شانۆ، كە سەرچاوە و چاوگی هونەرەكانە، هەر لە سەردەمی گریك و ڕۆمەوە، ئەم هونەرە پێشەنگ و سەرقافڵەیە. ئامێز بۆ چەندین ڕەگەز و توخمی هونەر دەكاتەوە، لانەی هونەرمەندان و هەواری نمایش كردنی هونەرە. ئێمەی كورد، لە سەدەی بیستەمدا، بە سایەی كرد و كۆششی دەیان شانۆكار لە هەمەجۆر بواری شانۆدا، لە پارچەكانی كوردستانی مەزندا، بە هونەری شانۆ ئاشنا بووین. ئێستا یەك سەدە مێژووی شانۆی كوردیمان هەیە لەدوو دەیەی ڕابردوودا خانمێك بە نمایشە جوانەكانی هاتە سەر ستەیجی شانۆ و بە ڕۆڵی بەرچاوی لەدراماكاندا سەرنجی ئاشقانی شانۆ و درامای بۆخۆی ڕاكێشاو بوە ناوێكی گەش و بەرچاوی شانۆ و درامای كوردی ئەو ناوەش (مەروە محەمەد ئەمین) كەزیاتر ناوی بەشیرین یان كچەكەی حاجی ڕۆشتووە و دەناسرێتەوە.

مەروە محەمەد ئەمین:هونەر نابێتە دابینكردنی بژێوی ژیان و كاری هونەری تەنها حەزێكە

دیمانە (مەریوان حەكیم جەباری)

ئەكتەری دیاری دراما و شانۆ(مەروە محەمەد ئەمین) ناسراو بە شیرین یان كچەكەی حاجی، لەدایكبووی هەلەبجەی شەهیدە لە سلێمانی گەورە بووەو خراوەتە بەرخۆێندن وقۆناغەكانی خوێندنی هەر لە سلێمانی تەواو كردووە، مەروە دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانە و خیزاندارە و بەرهەمی ئەو خێزانە سێ كوڕی جوانە, مەروە بەنواندی جوان ڕووخۆشی هەر زوو جێگەی خۆی لە دڵی هەوادارانی كردوەتەوە خاوەنی جەماوەر و هاوادارێكی تایبەتە .

مەروە محەمەد ئەمین:هونەر نابێتە دابینكردنی بژێوی ژیان و كاری هونەری تەنها حەزێكە

مەروە لە دیدارێكی تایبەت بەگوڵان وەڵامی چەند پرسیارێك دەداتەوە.

-لە كەیەوە دەستت بەكاری هونەری نواندن كردووە؟
_ هەر لە سەرەتای چوونم بۆ هونەرەجوانەكان بەشداری كاری هونەریم كردووە .

-نواندن چی پێ بەخشیت چی لێ سەندیتەوە؟
_نواندن. خوشەویستی بینەری پێ بەخشیوم كە ئەوەش نیعمەتی خوای گەورەیە كاتیك كەسیكی دیار ئەبیت لەناو كۆمەلگە ئەبیت بزانیت چۆن هەلسوكەوت ئەكەیت.

- هونەری دراما لەم ساڵانەدا كەم بوەتەوە بەڕای تۆ هۆكاری چین ئەگەر هەبێتیش وەكو دراماكانی پێشو چێژبەخش نین؟
_دراما كەم نەبۆتەوە بە پێچەوانەوە ئیستا لە سالیكدا چەن بەرهەمیك بەرهەم ئەهینریت بەڵام كەم و كوڕی هیندە زۆرە بینەر هیچ چیژیكی لێ نابینێت و زۆر بە ئاسانی رەخنەی لێ ئەگریت.
-وەكو دەزانین بەكچەكەی حاجی یان شیرین ناوبانگت پەیدا كرد، ئایا تووشی هیچ كێشەیەك نەبووی لەگەڵ ئەم نازناوە؟
_نەخیر بەلكو بۆ من جیگەی خۆشحالیە كە دوای چەن سالیك ئیستا هەر بەو ناوە بانگم ئەكەن دوای ئەو هەموو كارە درامانەی بەشدار بووم هەر بەو ناوە دەناسرێمەوە

مەروە محەمەد ئەمین:هونەر نابێتە دابینكردنی بژێوی ژیان و كاری هونەری تەنها حەزێكە

_ زیاتر حەزدەكەی لەگەڵ چ دەرهێنەرێكدا كار بكەی؟
زۆربەی دەرهینەرەكان هاوڕێمن و ڕێزو سڵاوم بۆیان هەیە، كامیان كاری جوان بكەن, بیگومان لەگەل ئەو دەرهینەرە حەز دەكەم كار بكەم .
-نواندن بووەتە هۆی بژێوی ژیانت ؟
_نەخیر لەم وڵاتەی ئێمەدا هونەر نابێتە بژێوی ژیانت بەداخەوە دەبێت كارێكیتر هەبێت و تەنها بۆ حەزی خۆتە كە كاری هونەری دەكەیت.
-مەروا لەچی پەشیمانە و كات بگەڕێتەوە دووبارەی ناكاتەوە؟
_هیچ شتێك نییە لێی پەشیمان بم. بەلكو هەر كارێك یان هەر كەسێكم ناسیبێت بۆتە وانەیەك بۆ ژیانم. گەر بەدلم بووبێت ئەوە بەردەوام بووم و بەپێچەوانەشەوە بە بێدەنگی دوورئەكەومەوە .

مەروە محەمەد ئەمین:هونەر نابێتە دابینكردنی بژێوی ژیان و كاری هونەری تەنها حەزێكە

-زیاتر بەكام بەرهەم خۆشحاڵی كە بەشداریت تێداكردووە؟
_هەموو بەرهەمەكانم خۆش دەوێت و لە دڵمدا جێگەی تایبەتیان هەیە هەریەكەیان بەجۆریك خۆشحالم ئەكات
-هونەری نواندنی شانۆ و ستەیج یان دراما كامیان مەروا زیاتر دڵخۆش دەكات؟
_نواندنی سەر شانۆ چیژێكی تایبەتی هەیە و تیكەڵ بە بینەر ئەبیت راستەوخۆ دلخۆش ئەبیت وەكو دراما نییە

-ئێستای هونەری دراماو شانۆ چۆن هەڵدەسنگێنی؟
_كەموكوڕی زۆر دەبینین ئێستا لە كارە هونەرییەكان بەداخەوە كە ئێستا لە هەموو ڕوویەكەوە پشتگیرییان ئەكرێ هیوادارم كاری جوان بكرێت و بەرهەمەكانمان زیاتر بەرەوپێش بچێت.

-پرۆژە و كاری داهاتووت چییە؟
_هیچ پروژەیەكی نوێم نییە
-دوا وتەت بۆ خوێنەران چییە؟
_ سوپاس بۆ بەسەركردنەوەتان دەستان خۆش بێت.

Top