نهێنی پەیوەندی دایکی پیکێ لەگەڵ شاکیرا ئاشکرا بوو

نهێنی پەیوەندی دایکی پیکێ لەگەڵ شاکیرا ئاشکرا بوو

دوای ئەوەی هەمووان پێیان وابوو ئەو پشێوییە لە دوای جیابوونەوەی یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە (جیرارد پیكێ) و گۆرانیبێژی كۆڵۆمبی شاكیرا درووستبوو، بەرەو هێوربوونەوە دەچێت، ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانیی نوێ نهێنییەكی زۆر مەترسیداری ئاشكرا كرد سەبارەت بە پێشهاتەكانی دوای جیابوونەوەیان.
بەپێی زانیارییەكان، پەیوەندی نێوان ئەو دووانە پێشتر بە قۆناغ و وەرچەرخانی زۆر مەترسیداردا تێپەڕیوە، گەیشتووەتە ئاستی توندوتیژی لەبەردەم دوو منداڵەكەیاندا، بەتایبەتی كە شاكیرا لەگەڵ خەسووی (مۆنتسیرات بێرنابیۆ) تووشی شەڕێكی خێزانیی بووە، لەو ماوەیەدا لەبەردەم دوو منداڵەكەی «میلان و ساشا»، لێی دراوە.

نهێنی پەیوەندی دایکی پیکێ لەگەڵ شاکیرا ئاشکرا بوو

ئەم ڕووداوە تاكە سوپرایز نەبوو كە ئاشكرا بوو، چونكە باس لەوە كرا كە دایكی پیكێ ئاگاداری پەیوەندییەكەی پیكێ بووە لەگەڵ كلارا شیا، بەڵام ئەو بابەتەی پەردەپۆش كردووە و ئاسانكاریی بۆ كوڕەكەی كردووە، ئەمەش بابەتێك بوو كە پەیوەندییەكەی زۆر ئاڵۆزتر كرد، دوای ئەوەی شاكیرا بەم بابەتەی زانیوە یەكێك بووە لە هۆكارەكانی جیابوونەوەیان.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە دەگوترێت پیكێ زیاتر لە جارێك لەگەڵ كلارا لە خانوویەكدا بینراوە، كە خاوەنەكەی دایك و باوكی پیكێ خۆی بوون و دەكەوێتە شاری كامبریلز، ئەمەش ڕەوایەتیی ئەو تۆمەتانە پشتڕاست دەكاتەوە كە گوایە دایكی ئاگاداری خیانەتی كوڕەكەی بووە، سەرەڕای ئەوەی هاوسۆزیی خۆی بۆ شاكیرا نیشانداوە لە سەرەتای گرفتەكەیە.
لەگەڵ ئەو نهێنییانەی كە ئاشكرا بوون، دوای ئەوەی شاكیرا بە بابەتەكەی زانیوە شەڕێك ڕووی دا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە بە دەست لەگەڵ خەسوویدا ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە و هەردووكیان لەلایەن ئەوی دیكەوە لێیاندرا، لەگەڵ پشتڕاستكردنەوەی ئەوەی كە مۆنتسێراتی دایكی پیكێی دەستپێشخەر بووە لە لێدانی شاكیرا.
پەیوەندیی شاكیرا لەگەڵ خەسوویدا شاهیدی كاتێكی زۆر ناخۆش بوو، لەو كاتەوەی لە باوكی دوو منداڵەكەی جیابووەوە، كە یاریزانی بەناوبانگی جیرارد پیكێ بوو، ئەم پەیوەندییە خراپەش لەو گۆرانی و لێدوان و ڤیدیۆ مشتومڕاویانەدا بە تەواوی ڕەنگی داوەتەوە كە شاكیرا دوای جیابوونەوەیان بڵاوی كردووەتەوە، هەروەها باس لەوە دەكرێت كە شاكیرا جادووی ئەنجامداوە و لەسەر باڵكۆنی ماڵەكەی دایناوە، كە ڕاستەوخۆ ڕووی لە ماڵی دایك و باوكی پیكێیە.
ڕەفتارەكانی شاكیرا مایەی سەرسوڕمانی هەموو لایەك بووە، بەڵام ڕاپۆرتەكانی ئەم دواییە هۆكارە ڕاستەقینەكانیان ئاشكرا كرد، كە وایان لێكرد ئەو كارە بكات، بە ئەنقەست بەردەوام دایكی خەسووی هەراسان دەكات و پێدەچێت تۆڵەسەندنەوە بێت لەو ژنەی كە خیانەتەكەی پیكێی پەردەپۆش كردووە لەگەڵ خۆشەویستە نوێیەكەی كلارا شیا.

Top