لە شاری هەولێر زنجیرە كۆڕێكی شیعر و موزیك بەڕێوەدەچێت

لە شاری هەولێر زنجیرە كۆڕێكی شیعر و موزیك بەڕێوەدەچێت

لەشاری هەولێر زنجیرە كۆڕێكی شیعر و موزیك لەژێر ناونیشانی(ساباتی شاعیرانی شار) بەڕێوەدەچێت, هەردوو ڕێكخراوی (نەوای ژیان - خەیاڵ) بە هەماهەنگی سەنتەری ئاڵا, زنجیرە كۆڕێكی شیعر و موزیك ڕێكدەخات كە ژمارەیان 15 كەس دەبن .

كۆڕی یەكەم سبەی چوارشەممە ڕێكەوتی 5/4/2023 كاتژمێر 9:15ی شەو دەستپێدەكات و پێنج شاعیر لەم كۆڕەدا بەشدار دەبن كە ئەوانیش بریتین لە شاعیران(بێكەس حەمە قادر-خالید كۆچەر-زیاد كەریم-كۆسرەت ئەحمەد-ڕێدار سابیر)هەروەها هونەرمەند (موئەیەد عەبدوڵا)بە ژەنینی موزیك لەم كۆڕە شیعرییە بەشدارە .

ئەم كۆڕە شیعرییە لە سەنتەری ئاڵا لە شەقامی 30مەتری بەرامبەر هۆتێل شیراتۆن بەڕێودەچێت و هاتن بۆ هەمووانە .

لە شاری هەولێر زنجیرە كۆڕێكی شیعر و موزیك بەڕێوەدەچێت

لە دوای ئەم كۆڕە شیعرییە,(ساباتی شاعیرانی شار) بەردەوامی دەبێت و بڕیار وایە لە ڕۆژانی چوارشەممەی دوو هەفتەی داهاتوودا, دوو كۆڕی دیكەی شیعری بەڕێوەبچێت و ژمارەیەكی دیكە لە شاعیران بەشداربن .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top