(لەئاکامیی بێ ئومێدیان مەترسی خیانەت هەیە)
#احمد_گلی
نه‌هجی سیاسی یه‌کێتی کاڵبونه‌وه‌یه‌کی خه‌ستی ئه‌قڵانیه‌ت و کراوه‌یی و واقیعبینینی پێوه دیاره، تادێت به‌هۆی هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌کردنی ناجێگیرو ناعەقڵانی ده‌سه‌ڵاتدارانیه‌وه، زیاتر خۆی قێزەون دەکات و داده‌بڕێت و ناحه‌زه‌کانی زیاد ده‌که‌ن،
پارتی دیموكراتی كوردستان لەبەدەست هێنانی سەرکەوتنەکانیدا بۆ گه‌له‌كه‌ی, هیچ کات پێویستی به‌ده‌ستخۆشی و پیاهه‌ڵدان نەبووەو نیە، ئەوەدیگاو نەهجی پارتیە وەک خاوەندارێتی فەرمی دۆزی ڕەوایی کوردی، داکۆکیکاری مافەڕەواکانی گەلی کوردستان و تاکی کورد بێت.
ئه‌و هه‌ڵوێست و جموجۆڵه سیاسیانه‌ی ئێستای یەکێتی، چی له‌ئاستی کێشه گه‌وره‌کانی ناوخۆی و ده‌ره‌وه‌ی خۆی، له بازنه‌کانی ئه‌سته‌نگ دروستکردن و پێداگری ناڕه‌وا و موماته‌ڵه و پێچووپه‌نا و پینه و په‌رۆکردندا ده‌سوڕێنه‌وه، ئەم شێوازە لەسیاسەت کردنەی ئێستای یه‌کێتی، چه‌ند باره‌کردنه‌وه‌ی لێدانی قه‌وانه‌کۆنەکەی جارانیانە، بەڵام چڕینه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یان زۆر نه‌شاز و هه‌راسانکه‌ره، کەلەئاکامی بێ ئومێدیان هاتۆتەکایەوە.
روون و ئاشکرایە سەرانی یەکێتی لەسەرجەم هەنگاوەکانیان دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەشەلەیان هێناوەو پیلانگێریەکانیان پوچەڵ کراوەتەوە، بەهەمان شێوە هیچ ئومێدکیش بۆ یەکێتی نەماوەتەوە لەرووی جەماوەرییەوە بتوانێت پێگەی بەهێزبکات لەساحەی سیاسی کوردستان و ناوچکە، بۆیە گرنگە ئەم شێوازە سیاسەت کردنەناڕەواو نا عەقڵانی و پینەوپەڕۆیی ئێستا یه‌کێتی ڕێگری لێ بکرێت، بەردەوام بوونیان وێرای زیانی بۆ کورد‌و خۆیان، مەترسیی هەیە سەربکێشێت بۆ ماڵوێرانیه‌کی دیکەی هاوشێوەی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر.