پێنج تاڵەموو هۆكاری مردنی بیتهۆڤن ئاشكرا دەكات

پێنج تاڵەموو هۆكاری مردنی بیتهۆڤن ئاشكرا دەكات

زاناكان بە كەڵكوەرگرتن لە پێنج تاڵە مووی جینۆمی یەكێك لە گەورەترین ئاوازدانەرەكانی مێژوو (لودڤیگ ڤان بیتهۆڤن) دوای نزیكەی ٢٠٠ ساڵ لە مردنی بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەك نزیكبوونەوە لە دەستكەوتنی زانیاری زیاتر دەربارەی هۆكاری مردنی.
ئەم توێژینەوەیە تێگەیشتنێكی باشتریان پێ دەبەخشێت لە نەخۆشی جگەر، كە بە هۆكاری مردنی دادەنرێت، بەڵام پەیوەندیی بە لە دەستدانی توانای بیستنییەوە نییە. توێژەران ڕایانگەیاند كە جینۆمی ئەو دەریخستووە كە ئاوازدانەرە ئەڵمانییەكە ئامادەیی بۆماوەیی هەبووە، بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی جگەر.
پشكنینی جەستەی دوای مردنی بیتهۆڤن لە ساڵی ١٨٢٧ لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا لە ڤیەنا، دەركەوت كە تووشی نەخۆشیی لەناوچوونی جگەر بووە، ئەنجامە نوێیەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە چەندین هۆكار لە پشت نەخۆشییەكەیەوە هەن، وەك هۆكاری بۆماوەیی و تووشبوون بە ڤایرۆس.

Top