لە شاری هەولێر فیلمی سینەمایی كوردی(سیمای خۆڵەمێش) نمایش دەكرێت

لە شاری هەولێر فیلمی سینەمایی كوردی(سیمای خۆڵەمێش) نمایش دەكرێت

سبەی شەممە ڕێکەوتی 2023/3/18 كاتژمێر 6ی ئێوارە لە فامڵی مۆڵ -سینەما ئێمپایەر لە شاری هەولێر فیلمی سینەمایی كوردی(سیمای خۆڵەمێش) نمایش بكرێت و هاتن بۆ هەمووانە و بینینی فیلمەكە بێ بەرامبەر دەبێت .

لە 13هەمین فیستیڤاڵی هەولێر(ئازادی و نەورۆز),پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری وهونەری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر فیڵمی سینەمایی کوردی (سیمای خۆڵەمێش) نمایش دەكات كە لە دەرهێنانی شاخەوان ئیدریس و لەنواندی هونەرمەندان ناسر حەسەن و عبدالرزاق شمس الدین .

هەروەها لەم فیلمەدا ژمارەیەك ئەكتەر و هونەرمەندی دیاری كورد تێیدا بەشدارن كە ئێستا لە ژیاندا نەماون,ئەوانیش بریتین لە هونەرمەندانی کۆچکردوو(ئەنوەر شێخانی-گۆڤار ئەنوەر-تەحسین بلبل-تەها ئاغاجان-غازی غەفوور-عومەر چاوشین) .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

لە شاری هەولێر فیلمی سینەمایی كوردی(سیمای خۆڵەمێش) نمایش دەكرێت
Top