هه‌ستیاری كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی

ئه‌كته‌ری كۆریاى باشور(جۆن میی) ده‌لێ" كارگێڕى بریتییه له هونه‌ری به‌ده‌ست هێنانى زۆرترین به‌رهه‌م به كه‌مترین تێكۆشان".
كارگێڕی به شێوه‌ى گشتى بریتی یە له هونه‌ر و زانست كه توانا و بوێری و دڵسۆزی و شاره‌زایی كه‌سه‌كه نیشان ده‌دات پاڵپشت به كۆمه‌ڵێ كارامه‌یی كه‌سى هه‌ڵچنراو له سه‌ر بنه‌ماى زانستى دروست. یه‌كگرتنی هه‌موو ئه‌و خه‌سله‌ته جوانانه هۆكارى سه‌ره‌كی ده‌بن بۆ سه‌ركه‌وتنی كه‌سه‌كان كه كار ده‌كه‌ن له كارگێڕى، له بیرمان نه‌چێت ده‌بێ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى و یارمه‌تیدان و ده‌ست بارى گرتن له نێوان كه‌سه‌كان بوونى هه‌بێت تا بتوانن ئامانجه‌كان به ئاسانى به‌ده‌ست بێنن.
كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی كه به‌شێكه له كارگێڕى گشتی و یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌ركه‌كانى په‌روه‌رده و فێركردن كه كارده‌كات له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى كه‌شێكى له باروگونجاو بۆ هاوكارى كردن و یارمه‌تیدانى یه‌كتر له پێناو به‌دیهێنانى ئامانجه‌كان و په‌روه‌رده و فێركردنێكى ڕاست و دروست، هەروەها ئاماده‌كردن و بنیاتنانى نه‌وه‌یه‌كی زیندوو به ئاگا، نه‌وه‌یه‌كی سوودبه‌خش و قازانج به‌خش، نه‌وه‌یه‌كی به‌هێز و تۆكمه به بیروباوه‌ڕى له بن نه‌هاتوو خۆشه‌ویست و خۆنه‌ویست بتوانێ له پاشه‌ڕۆژ خزمه‌ت به خاك و نیشتمان و میلله‌ته‌كه‌ى بكات.
كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی هه‌موو كارگێڕییه‌كانى تر‌ى فێركردن و قوتابخانه‌كان ده‌گرێته‌وه كه سیاسه‌تى په‌روه‌رده و فێركردن له قوتابخانه‌كانه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێن.
ڕۆڵ و هێز و كاریگه‌ری كه‌سه‌كان له سه‌رجه‌م كارگێرییه‌كان به گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه داده‌نرێت، بۆیه پێویسته هه‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى بەرپرسیاریەتی كارگێڕییه‌كان به‌رێوه‌ده‌به‌ن كه‌سانى پڕ و ته‌ژى بن له هه‌موو ئادكار وسیفات و خه‌سله‌ته جوان و ویستراوه‌كان هه‌میشه دام و ده‌زگا و به‌رپرسیاریه‌تى و ئهمانهتهكانیان له خۆیان خۆشتر بوێت و به ویژدانى زیندوو به بڕواى پۆلایین و متمانه به خۆبوو سه‌ركردایه‌تى به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه بكه‌ن و به‌هێز و كاریگه‌ر بن، وه شاره‌زا و پڕ زانیاری بن. هه‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی ئه‌مانه‌ت و به‌دیهێنانى ئامانجه‌كان و تۆماركردنى مێژوویه‌كی گه‌ش و پڕ به‌رهه‌م و پڕ ده‌ستكه‌وت بكه‌نه ئامانجى كاركردنیان، هه‌رده‌م داهێنانیان هه‌بێت و خۆیان به قه‌رزار نه‌زانن، به‌ڵكو به تین و دڵسۆزی به‌كار و كرده‌وه له سه‌ر زه‌وی سه‌ربه‌رز و سه‌ر بڵند و ویژدان ئاسوده و به‌خته‌وه‌ر بن، چونكه كارگێڕى و به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌مانه‌تێكه، تایبه‌ت كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی كه‌وا به‌رهه‌م و ماندووبوونى به ئاسانی وون نابێت و ناسرێته‌وه و ناتوانرێ نكۆڵى لێی بكرێ.
بۆیه گرنگه هه‌رده‌م كه‌سانى كه‌وا له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی به گشتى كارده‌كه‌ن به‌رده‌وام په‌ره به‌تواناكانیان بده‌ن و خۆیان ئاماده بكه‌ن و به‌رده‌وام به‌دوای تیۆری زانستى و توێژینه‌وه و نوێگه‌ری په‌روه‌رده‌یدا بگه‌ڕێن ، هه‌میشه باشترین ده‌رئه‌نجام و زۆرترین به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وتیان هه‌بێت و ویژدان و دڵ وده‌روونیان ئارام بێت و به كردار خۆیان به دڵسۆز و خاوه‌نى كۆى پڕۆسه‌كه و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه بزانن ، پاڕاستنی ئهمانهتهكهش له ئه‌ستۆی خۆیانى بزانن و خاوه‌ن ئیراده‌ى به‌هێز بن و هه‌میشه متمانه‌ى ته‌واویان هه‌بێت له مسۆگه‌ر بوونى هاتنه دی ئامانجه‌كان.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی