هەوڵی بەرەوپێشبردنی کوردستان بدەن، نەک پێیەکتان لەبەغدا و پێیەکتان لەتهران بێت!

هەوڵی بەرەوپێشبردنی کوردستان بدەن، نەک پێیەکتان لەبەغدا و پێیەکتان لەتهران بێت!



احمد گلی

رۆژانە بەرپرسانی باڵای لایه‌نه‌كان گله‌یی و گازنده‌ له‌حوكمڕانی و ئیداره‌دانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن, وه‌ك بڵێی ئه‌م هه‌رێمه‌ ته‌مه‌نی یه‌ك دوو ساڵێك بێت و تەنها شەخسێک یان لایەنێک لێی بەرپرسیارەو پێشوتر كه ‌ئه‌وان و هه‌ڤه‌ڵه‌كانیان ‌حوكمڕان بوون، شۆسته‌كان زێر بووه ‌و شه‌قامه‌كان زیوو؟!

حوکومەتی هەرێمی کوردستان کەپرۆژەی چاکسازی ڕاگەیاند واتا "گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌ نادادی هه‌یه‌ كه‌مته‌رخه‌می هه‌یه‌ قاچاخچێتی هه‌یه‌ مافیاگه‌رایه‌تی هه‌یه...هتد‌"

سەرەڕایی ئەوەش تائێستە یەک بەرپرسی یەکێتی یان لایەنێکی دیکەم نەدیوە پێشنیارێکی لۆژیکی بکات بۆ بەرەوپێش بردنی حوکمڕانی لەکوردستان و هاوكاری ڕێزدار كاك "مه‌سرور بارزانی" سه‌رۆكی حكومه‌تبن گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات, تەنها كێشه‌و گرفته‌كان قوڵترده‌كه‌ن و به‌ربه‌ست له‌پێش هه‌نگاوی چاكسازی و به‌ره‌وپێشچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كه‌ن.

باشە ‌ پاڤێڵ له‌زۆنی ژێرده‌سه‌ڵاتی جه‌نابی "کێشە هەیە نادادی هەیە گەندەڵی هەیە خزمه‌تگوزاری نیه" كێن ئه‌وانه‌ی ڤاكته‌ری دروستكردنین؟
روون و ئاشکرایە داهاتی خاڵەسنورییەکان و ناوخۆیی زۆنی سەوز، هیچکات نەگەراوەوتە بۆحکومەت و ئیدارەی گشتی شێتخانەکەی پاڤێڵ دەستی بەسەراگرتووە، بۆ خزمەتی زۆنەکەیی پێناکەن ؟!

ئاشکرایە بەرپرسی یەکەئیداریەکانی زۆنی سەوز زۆینە یەکێتین و بەشکیش گۆرانن، کەمتەرخەم و فاشلن لەئیدارەدان زۆنی سەوز، ئەوە پاڤێڵ و یه‌كێتی لێی بەرپرسە نەک پارتی دیموكراتی كوردستان !

ئاشکرایە لەزۆنی سەوز یەک دڵۆپە نەوت دەرنایەت گەر پاڤێڵ و یه‌كێتی پارەکەی وەرنەگرتبێت، کێ دەستیانی گرتوون بۆ خزمەتی پێناکەن؟!

میللەت هۆشیارە بەشاتە شاتی سەر ستیج و شاشەکان لەخشتە ناچێت، پاڤێڵ و بەرپرسانی یه‌كێتی گەرلەخەمی میللەتن و ڕاستدەکەن، شانبەنەبەر بەرپرسیارێتی و شەریکی ڕاستەقینەی حکومەتبن، هاوکاری جێبه‌جێ كردنی پرۆژەیاسایی چاکسازیبن, هەوڵی بەرەوپێشبردنی کوردستان بدەن، نەک پێیەکیان لەبەغدا و پێیەکیان لەتاران بێت و هەڕۆژەو بەپیلانگێریەکی نوێوە هەوڵی کۆتایی هێنانی ئەم ئەزموونە بدەن.

Top