لە بۆنەى ساڵیادى راپەرینى بەهارى (١٩٩١)ى گەلەکەماندا؟
راپەڕین تروپکى خەباتى شوڕشگێرانەى گەلى کوردستان بوو بەرابەرایەتى (بەرەى کوردستانى) ، لە پێناوى لە باربردنى دورهێلى تاڵى (ژێردەستەیی ، چەوساندنەوەى نەتەوەیی ، نیشتیمانى و سیاسی) ، قوناغێکى ڕاگوزەرى کاروانى بەرخودان و گیانبازى گەلەکەمان بوو دژى وەیشومەى داگیرکارى و داگیرکەران ، ڕاپەرین بووە دەروازەى خۆرێکخستنەوەى (یاسایی ، خۆبەرێوەبەرى ، ئاوادانکردنەوە و فەراهەمکردنى کەشیکى ئازاد و ژیاندۆست ) . لە ئەنجامدا : توانرا دواى بە ئەنجامگەیاندنى یەکەم خولى هەلبژاردنى پارلەمانى و کوتاییهاتنى قۆناغى دەسەڵاتى (بەرەى کوردستانى) پارلەمان و حکومەتێکى خوماڵى دابمەزرێن و ئەرکى بەریوەبردنى کاروبارەکان لە هەرێمى کوردستاندا بگرنە ئوستو .
لێرەدا پێویستە بگوترێت (راستە لایەنەکانى بەرەى کوردستانى ، هێزەکانى پێشمەرگە و ئیزگەکانى شوڕش ) بە تایبەتى (سەرکردایەتى ناوخۆىى بەرە بە رابەرایەتى جەنابی سەرۆک بارزانى ) لە پلان دارشتن و پشتیوانى و هانداندا ڕوڵى سەرکردایەتییان نواند ، بەلام (جەماوەرو رێکخستنەنهێنییەکانى ناوشارەکان') لە سەرەتادا ڕوڵگێرو جێبەجیکارى هەرە گەورەى راپەڕین بوون؟ بۆیە : زۆر پیویستە لە بەرروشنایی ئامانجە راستەقینەکانى راپەرین بەردەوامى بدرێت بە هەنگاونان لە بوارى مروڤ سالارى ، گەشەپێدانى زانست پەروەرانەى تواناکانى نەوە تازە پێگەیشتووەکانمان لە هەمو بوارەکاندا بە شێوەى موتربەکارى و درێژەپێدەرى خەباتى نیشتیمانى بنیاتنەردا .
هەروەها : چون جەماوەرى گەل لە سات و کاتى تەنگانەو خۆڕاگریدا سەرمەشقى خەباتى ژیان بەخشین بوو ، دەبێ ئیستاش ئامانجە پیروزەکانى گەل رێپێشاندەرمان بن لە (پەرەپێدانى پروسەى دیموکراسی ، برەودان بە کلتورى پاراستنى مافەکانى مروڤ و ئازادییە گشتی و کەسییەکان، پیکەوە ژیانى دور لە جیاکارى ، بەرزراگرتنى سەروەرى یاسا و دادپەروەرى و خۆشگوزەرانى ) هەر وەک لە چواچێوەى کارنامەى حکومەتى هەرێمى کوردوستاندا دانپێدانراون پێویستە شێلگیرانە ببێتە نەخشەو قیبلەنماى حکومرانى هەریمەکەمان بن .