لەهێرشێكی چەکداری 3 منداڵ کوژران

لەهێرشێكی چەکداری 3 منداڵ کوژران

 

 

 

لە هێرشێکی چەكداریدا لە ویلایەتی تەکساس، ٣ منداڵ کوژران و ٢ منداڵی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵی KTVT-TV، نزیکەی کاتژمێر 4:00ی ئێوارەی دوێنێ (بەکاتی ناوخۆ)، هێرشێک كرایە سەر ماڵێک لە ئیتاڵیا لە ویلایەتی تەکساس.

لەم هێرشەدا 3 منداڵ كوژان و 2 منداڵیش برینداربوون بە هەلیکۆپتەر گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

لە لایەکی دیکەوە کەناڵی WFAA-TV بڵاویکردەوە، کە دایکی ئەم ٥ منداڵە لە ناوچەی ئێلیس دەستگیرکراوە، لێکۆڵینەوە لە هۆکار و شێوازی هێرشە ئاماژەپێکراوەکە بەردەوامە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top