هه‌ندرێن چاوی له ئه‌نجامى گه‌وره‌یه
هه‌ندرێن چاوی له ئه‌نجامى گه‌وره‌یه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ندرێن ئه‌م وه‌رزه جیاواز له یانه‌كانى تر ئاست و ئه‌نجامێكى شایسته‌ى به‌ده‌ست هێناوه له یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، تیپه‌كه له‌م چه‌ند یارییه‌ى ماوه ده‌یانه‌وێ ئه‌نجامی شایسته تر پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كانى كوردستان وه‌ربگرن، له كۆى ئه‌نجامدانى 18یارى ڕابردووش خاوه‌نى 29 خاڵه و نیازی وایه له یارییه‌كانى داهاتوو ژماره‌ى خاڵه‌كانى له‌گه‌ڵ تیپه‌كانى پێشه‌نگ كه‌متر بكاته‌وه، له باره‌ى بارودۆخی تیپه‌كه‌ش دلشاد مه‌عروف ڕاهێنه‌رى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ندرێن بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئاماده‌كارییه‌كانى تیپه‌كه‌مان به‌رده‌وامه بۆ سه‌رجه‌م یارییه‌كان، ئێمه ڕۆژانه مه‌شقه‌كانى خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ده‌مانه‌وێ باشترین ئاماده‌كاریمان هه‌بێت بۆ سه‌رجه‌م یارییه‌كانى خوله‌كه، هه‌ر یارییه‌كیش بارودۆخێكى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، له باره‌ى گۆڕانكارییه‌كانیش گوتى" بۆ قۆناغی دووه‌م چه‌ند یاریزانێكمان له یانه‌كه نه‌ماوه و یاریزانى تازه‌مان هێناوه‌ته ریزى تیپه‌كه، ده‌مانه‌وێ ئه‌م قۆناغه ئاستێكى شایسته پێشكه‌ش بكه‌ین، یارى بۆ یارى پلانى تازه‌مان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامى باشتر بۆ یانه‌كه‌مان ده‌ستبه‌ر بكه‌ین، له‌باره‌ى گرفتى تیپه‌كه‌ش ناوبراو گوتى" سوپاسى بۆ كارگێڕى یانه‌كه كه هاوكارى ته‌واومان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامى باشتر پێشكه‌ش بكه‌ین، روحیه‌تى یاریزانانى یانه‌كه‌شمان زۆر به‌رزه و ده‌مانه‌وێ به‌م شێوازه به‌رده‌وامین بۆ یارییه‌كانى داهاتووى یانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى خاڵى زیاتر له خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنین، ئامانجى گه‌وره‌مان هه‌یه له‌م وه‌رزه. یانه‌كانیش هه‌مووى به‌هێزه و شه‌ڕى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجام ده‌كه‌ن، خولى نایابى كوردستان ئه‌مساڵ به‌هێزى ته‌واوى پێوه دیاره یانه‌ى هه‌ندرێنیش یه‌كێك ده‌بێت له‌و یانانه‌ى كه ئاست و ئه‌نجامى باشتر به‌ده‌ست ده‌هێنێ.
كارزان كانه‌بی