جارێكی دیكە شەڕ لە نێوان سێلینا گۆمێز و هایلی بیبەردا هەڵدەگیرسێتەوە

جارێكی دیكە شەڕ لە نێوان سێلینا گۆمێز و هایلی بیبەردا هەڵدەگیرسێتەوە

پێدەچێت شەڕی نێوان سوپەرستار سێلینا گۆمێز و سوپەرمۆدێل هایلی بیبەر هەرگیز كۆتایی نەیەت، تەنانەت ئەگەر خۆیان رایبگەیەنن كە پەیوەندییان ئاسایی بووەتەوە.
لەم دواییانەدا فۆڵۆوەرێك دووبارە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە هایلی بیبەر مانگی ڕابردوو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تیك تۆك بڵاوی كردەوە و دواتر سڕیەوە، هاوكات بوو لەگەڵ بڵاوبوونەوەی وێنەیەكی سێلینا بە جلوبەرگی دەریاوە، كە تیایدا كێشی زیادە دەركەوت.
هاوسەری جەستن بیبەر، لەو كاتەدا لە ڤیدیۆكەدا وتی: «ناڵێم كە شایەنی ئەوە، بەڵكو دەڵێم كە كاتی خودا هەمیشە گونجاوە».
گۆمێز بە وەڵامدانەوەی ئەرێنییەكەی بۆ ئەو ڤیدیۆیەی كە دووبارە بڵاوكراوەتەوە گوتی: «ئاساییە، ڕێگە نادەم ئەم شتانە بمخەنە خوارەوە، لەگەڵ هەموو كەسێكدا جوان بە!»

جارێكی دیكە شەڕ لە نێوان سێلینا گۆمێز و هایلی بیبەردا هەڵدەگیرسێتەوە

هایلی ڕەتی كردەوە سڕینەوەی كلیپەكەی تیك تۆك پەیوەندی بە سێلینا گۆمێزەوە هەبێت، و لە تویتێكدا نووسیویەتی: «من هەرگیز لێدوان لەسەر ئەم جۆرە شتانە نادەم، بەڵام ئێمە تەنیا شەوێكی كچانمان بەسەر دەبرد، و كردمانە تیك تۆكی هەڕەمەكی بۆ خۆشی، ئەمە ئەنقەست نییە، بۆ هەر كەسێك، بە ئیمۆجییەكی بریقەدار و دڵێكی سپییەوە».
دوای چەندین ساڵ لە ناكۆكیی سۆشیال میدیا لە نێوان هەوادارانی سێلینا و هایلی بەهۆی تۆمەتباركردنی دووەمیان بە دزینی جەستن بیبەر لە سێلینا گۆمێز، لە ئۆكتۆبەری ساڵی ٢٠٢٢ گالای مۆزەخانەی ئەكادیمیا ئەوانی كۆكردەوە و ئێوارەكەیان پێكەوە بەسەربرد.
لەو كاتەدا لە سۆشیال میدیا وێنەیەك كە فۆتۆگرافەرە بەناوبانگەكە تایرێل هامپتۆن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوی كردەوە، تێیدا سێلینا و هایلی یەكتریان لە باوەش گرتووە و لەسەر یەك مێز دانیشتوون، وەك ئەوەی باشترین هاوڕێ بن.
بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە لەم بابەتە ئەوەیە كە هیچ كام لەو دوو ئەستێرەیە چیتر ئەو وێنە زۆرانەیان بڵاو نەكردووەتەوە كە لە دوای ئەو مەراسیمەی كە كۆی كردنەوە لە لاپەڕە فەرمییەكانیان لە سۆشیال میدیادا بڵاویان نەكردەوە، وەك هەوڵێك بۆ كۆتاییهێنان بە هەمیشەیی شەڕی مەجازی لە نێوان هەوادارەكانیان.

Top