پریانكا لە ڕۆژی ڤالانتایندا بانگەشەی بۆ فیلمە ڕۆمانسییەكەی Love Again كرد

پریانكا لە ڕۆژی ڤالانتایندا بانگەشەی بۆ فیلمە ڕۆمانسییەكەی Love Again كرد

پریانكا چۆپرا ڕۆژی ڤالانتاینی وەك كاتێكی گونجاو هەڵبژارد بۆ بانگەشەكردن و هاوبەشكردنی ترەیلەری فیلمە كۆمیدییە ڕۆمانسییە نوێیەكەی Love Again كە سام هیگان و سێلین دیۆن ڕۆڵی سەرەكی تێدا دەگێڕن، ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە كە نیك جۆناس هاوسەری ژیانی ڕاستەقینە و ئەكتەر و گۆرانیبێژی پریانكا وەك چەند ساتێكی ڕۆمانسی لەگەڵیدا دەركەوتووە.
میرا (پریانكا چۆپرا) ژنێكە كە خەبات دەكات بۆ ئەوەی بتوانێت ژیانی خۆی بباتە پێشەوە و هەوڵ دەدات دەستگیرانە مردووەكەی لەبیر بكات، بەڵام نامە دەنێرێت بۆ ژمارە تەلەفۆنە كۆنەكەی كە لەلایەن كۆمپانیاكە ئەكتیڤ كراوەتەوە و، لەلایەن پیاوێكی دیكەوە بە ناوی رۆب هەڵگیراوە كە سام هیوی ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت، پاشان ڕۆب دەبێتە هەواداری دەقەكانی میرا بۆ دەزگیرانەكەی كۆچكردوو، دڵسۆزییەكەی بە سەرنجڕاكێش دەزانێت.

پریانكا لە ڕۆژی ڤالانتایندا بانگەشەی بۆ فیلمە ڕۆمانسییەكەی Love Again كرد

فیلمی Love Again لە دەرهێنانی جیم سترۆز بڕیارە لە 12ی ئایاری 2023 لە سینەماكان نمایش بكرێت، چیرۆكەكەی لەسەر بنەمای فیلمی ئەڵمانی SMS fur Dich لە ساڵی ٢٠١٦ وەرگیراوە كە لە دەرهێنانی كارۆلین هێرفۆرت-ە. جێی وەبیرهێنانەوەیە كە فیلمەكە سەرەتا ناوی ئێستای خۆی نەبووە، بەڵكو ناوی Its All Coming Back to Me بووە.

Top