زنجیرەی Galaxy S23: دیزاینێک لە پێناو زەویدا

زنجیرەی Galaxy S23: دیزاینێک لە پێناو زەویدا

زنجیرەی Galaxy S23 بە دیزاینە نوێیە پێشکەوتووەکەیەوە، پیشانی دەدات کە داهێنان هەم کارایی بەرز و هەم بەردەوامیی دەدات بۆ ئەزموونێکی ناوازە.
زنجیرەی Galaxy S23 پێوەری کواڵیتی و جوانکاری بەرز دەکاتەوە بە کاریگەرییەکی کەمتر لەسەر ژینگە لە چاو نەوەکانی پێشوو. بۆ بەدەستهێنانی ئەمە، ئێمە زیاتر لە هەر مۆبایلێکی زیرەکی پێشووی Galaxy کەرەستەی بەکارهاتوومان لەم ئامێرەدا جێگیر کردووە و پاکەتەکانمان بە بەکارهێنانی کاغەزی 100% بەکارهاتوو دیزاین کردووە. هەروەها بەکارهێنانی کەرەستەی بەکارهاتوو لە زنجیرەی Galaxy S23 زیاد کراوە، لە 6 پێکهاتەی ناوەکی و دەرەکی کە لە مادەی دۆستی ژینگە دروستکراون لە Galaxy S23 Ultra بۆ 12 پێکهاتەی ناوەکی و دەرەکی لەGalaxy S23 Ultra.
هەروەها چەندین جۆری کەرەستەی بەکارهاتوومان بەکارهێنا، لەوانە ئەلەمنیۆم و شووشە لە ئامێرەکانی Galaxy. بە بەردەوامبوون لە زیادکردنی بەکارهێنانی ماددە بەکارهاتووەکان لە ئامێرەکانی Galaxyماندا، یارمەتیدەر دەبین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانمان لەسەر ژینگە. بە تایبەتی بەکارهێنانی پلاستیکی بەکارهاتووی وەرگیراو لە زەریاکان لە زنجیرەی Galaxy S23دا دەتوانێت ڕێگری بکات لە چوونە ناوەوەی زیاتر لە 15 تۆن تۆڕی ماسی فڕێدراو بۆ ناو زەریاکانی جیهان تا کۆتایی ساڵی 2023، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی.
وە زنجیرەی Galaxy S23 بە شێوەیەک دروستکراوە کە بەردەوام بێت بە پتەوی و چاککردنەوەی، ئەمەش گرەنتی مانەوەی بۆ ساڵانی داهاتوو مسۆگەر کردووە. یەکەم مۆبایلە کە تایبەتە بە بوونی شووشەی Corning® Gorilla® Glass Victus® 2، کە پتەوی بۆ بەکارهێنانی درێژخایەن دابین دەکات و بە تێکڕا 22% مادەی بەکارهاتوو لەخۆدەگرێت. هەروەها زنجیرەی Galaxy S23 چوار نەوەی نوێکردنەوەی سیستەمی کارپێکردن و پێنج ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی پێشکەش دەکات، تا بەکارهێنەران بۆ ماوەیەکی زیاتر پارێزراو بن.
سەیری وێنەکانی خوارەوە بکە بۆ زانیاری زیاتر لە سەر چۆنێتی کارکردنی داهێنان و بەردەوامیی پێکەوە بە شێوەیەکی نەرم، وەک لە زنجیرەی Galaxy S23دا بە ڕوونی دیارە.

Top