سوپای پاکستان: هەشت چەکداری  تیرۆریستمان کوشت

سوپای پاکستان: هەشت چەکداری  تیرۆریستمان کوشت

 

 

سوپای پاکستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە ٨ چەکداری تیرۆریستیان لە ناوچەی کەچ لە پارێزگای بەلوچستان کوشتووە.

بەگوێرەی ئەم ڕاگەیاندنە، چەکدارەکان پلانیان دانابوو بۆسەیەک بۆ سەر ڕێگای کاروانێکی سەربازی لە ناوچەی کەچی ئەم ویلایەتە دابنێن و زیانی گیانی بەسەر هێزە ئەمنییەکاندا بسەپێنن، لە ئەنجامی ئەو پێكدادانەدا 8 چەکداری ئەو گروپە کوژراون، هەروەها دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیدا گیراوە.

میدیاکانی پاکستان هەروەها ڕایانگەیاند: کە "لە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی پاکستان لە ماوەی شەو و ڕۆژێكدا 14 چەکداری تیرۆریست کوژراون"، بەڵام هیچ وردەکارییەک لەبارەی کەسە کوژراوەکانەوە نەخراوەتەڕوو.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top