مووسا ئه‌حمه‌د: هاوكارییه‌كانمان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە بەردەوام دەبن
سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، به ئاماده بوونی کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان مه‌مه‌د مه‌ولوود، كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیی ئه‌نجام دا و تێیدا جه‌ختی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و باكووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان كرده‌وه و، كونسووڵی توركیاش سوپاسی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیی كرد.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، مووسا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ میدیاكان رایگه‌یاند: "به داخه‌وه به هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یەی له توركیا و سووریا رووی داوه، ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان گیانیان له ده‌ست داوه و زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره به‌ر خه‌ڵك كه‌وتووه، ئێمه له‌سه‌ر راسپارده‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كه تەئكیدی له هاوكاری و خزمه‌تی لێقه‌وماوان كرده‌وه له لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و هه‌روه‌ها راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا و سه‌ردانی تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، هه‌موو ئه‌مانه وای كردووه كه تێكڕای خه‌ڵكی كوردستان به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه بكه‌ن و ئاماده‌یی و پێخۆشبوونی خۆیان بۆ هاوكاری و یارمه‌تیی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌ربڕن".
مووسا ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه وه‌ك ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كاره‌كانی خۆمان به‌سه‌ر سێ قۆناغدا دابه‌ش كردووه، قۆناغی یه‌كه‌م كه قۆناغی گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانی خێرایه، تیمه‌كانی ئێمه كۆتاییان به پڕۆسه‌كه هێناوه و ئێستا له قۆناغی جێبه‌جێكردندان، ئێمه دیسان هاوبه‌شی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئیدارییه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی ئه‌و خه‌ڵكه چ له خێمه‌دا بێت یان له كۆنتینه‌ر بێت یان كه‌ره‌ڤانه، دیسان له قۆناغی بونیاتنانه‌وه‌ش پێمان خۆشه به‌شدارییان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین به پێی ئه‌و ئیمكانیاته‌ی له‌به‌ر ده‌ستمانه، هه‌روه‌ها سوپاسی تایبه‌تیمان كردن بۆ هاوكاری تیمه‌كانی ئێمه و رێگه كردنه‌وه‌یان بۆ گه‌یشتنی ئێمه به عەفرین و پێمان خۆشه دیسان هاوكارمان بن و هاوكاریی زیاتری تیمه‌كانی ئێمه بکەن له به‌رده‌وامیدان به كاره‌كانیان له عه‌فرین و جندرێس، كه به داخه‌وه له‌وێش خه‌ڵكێكی زۆر تووشی زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر بوون، بارودۆخی ناهه‌مواری ئابووریی خه‌ڵك له‌وێ وا ده‌كات خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئێمه به‌رده‌وامییان هه‌بێت و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له خزمه‌ت ئه‌و لێقه‌وماوانه‌دا بین، جارێكی تر سوپاسی سه‌رۆكی حكوومه‌ت دەکەین، كه سه‌رۆكی بۆردی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه و جه‌نابیان ئێمه‌ی راسپاردووه بۆ خزمه‌ت و ئێمه‌ش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له هه‌وڵ و تێكۆشاندا ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خزمه‌تی زیاتری ئه‌و هاووڵاتیانه بكه‌ین، هەر‌وه‌ها سوپاسی سه‌ردانی به‌ڕێز كونسووڵی توركیا ده‌كه‌ین بۆ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه ته‌شریفی هێناوه بۆ ئێره".
له به‌شێكی تری كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، كونسووڵی توركیا مه‌مه‌د مه‌ولوود، كه هاوكات سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیی كردبوو، رایگه‌یاند: "به‌داخه‌وه به هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزەیەی له وڵاته‌كه‌مان رووی دا، وڵاته‌كه‌مان تووشی كاره‌ساتێكی گه‌وره بوویه‌وه كه تێیدا زیاتر له 43 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و زیاتر له 108 هه‌زار هاووڵاتیشمان بریندار بوون".
مه‌ولوود ئاماژه‌ی به‌وەش دا: "دوای كاره‌ساته‌كه له رووی یارمه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له 100 وڵاته‌وه ده‌ستی یارمه‌تی بۆ وڵاته‌كه‌كان درێژ كرا و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان پێشان ده‌دات، كه وڵاتی توركیا دۆستی زۆره، له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه یارمه‌تیی وڵاته‌كه‌مانیان دا، یه‌كێك له خێراترین ئه‌و هاوكاریانه له لایه‌ن ئه‌م هه‌رێمه و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه بووه، ئێمه له‌و رووداوه‌دا هه‌ستمان به‌وه كرد كه خه‌ڵكی هه‌رێم له دڵه‌وه هاوكاریی ئێمه‌یان كردووه چ وه‌ك حكوومه‌ت و چ له لایه‌ن داموده‌زگا مه‌ده‌نییه‌كانی هه‌رێمه‌وه هاوكاری كراوین و یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه هاوكاریی ئێمه‌یان كردووه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بووه كه توانی تیمه‌كانی رزگار كردن بنێرێ و هه‌روه‌ها یارمه‌تیی ته‌ندروستی و مرۆیی بنێرێ، ئه‌م ده‌زگایه رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو و سوپاسیان ده‌كه‌ین، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی تا ئێستاش چالاكییه‌كانیان به‌رده‌وامه و چیش پێویست بێت بۆ هه‌ماهه‌نگی، ئێمه ئاسانكارییان بۆ ده‌كه‌ین، سەردانی ئه‌مڕۆكه‌ی من بۆ ئێره گه‌یاندنی سوپاسی خه‌ڵكی توركیا و زیانلێكه‌وتووانی ئه‌و كاره‌ساته‌یه به جه‌نابی كاك مووسا و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م ده‌زگایه ئیش ده‌كه‌ن، داوا له خوای گه‌وره ده‌كه‌م ئه‌م كاره‌ساته به‌سه‌ر هیچ كه‌س و وڵاتێكدا نه‌یەت".