حەلیمە بۆلاند دەیەوێت منداڵێكی قوربانیی بومەلەرزەكە بەخێو بكات

حەلیمە بۆلاند دەیەوێت منداڵێكی قوربانیی بومەلەرزەكە بەخێو بكات

دوای ڕووداوی بومەلەرزەكەی باكووری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان، هونەرمەند و ئەستێرەكان بە شێوازی جیاجیا هاوسۆزیی خۆیان بۆ قوربانیانی ڕووداوەكە دەربڕی.
خانمە میدیاكاری كوەیتی حەلیمە بۆلاند، خواستی خۆی بۆ بەخێوكردنی منداڵێكی سووری دەربڕی كە لەژێر داروپەردوودا دەرهێنرا، ئەوەش دوای ئەوەی لە ئەنجامی بومەلەرزە وێرانكەرەكە ئەو منداڵە تەواوی خێزانەكەی گیانیان لەدەست دا.
حەلیمە بۆلاند گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت: «بەدڵنیاییەوە هەمووتان ئەو گرتە ڤیدیۆییەتان بینی كە هی منداڵێكی سووری بوو، كە لە ئەنجامی بوومەلەرزەكەی سووریادا هەموو خێزان و كەسوكاری خۆی لەدەست داوە، من دەمەوێت بیبەم بۆ ئەوەی لەگەڵ كچەكانمدا بژی» حەلیمە ئاماژەی بەوەش كردووە كە «لە ئێستاوە پرسیار دەكەم ڕێكارەكان چین و یاساكانی بەخێوكردنی منداڵ لە كوەت چین و بەخێوكردن چۆنە؟ یان هەنگاو و ڕێكار و وردەكارییەكانی پێویست بۆ هێنان و بەخێوكردنی ئەم منداڵە چین».
كچە میدیاكارە كوەیتییەكە لە درێژەی قسەكانیدا گوتیشی: «خۆزگە پسپۆڕەكان پەیوەندییان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی كارەكەمدا دەكرد بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست».

Top