هیچ كات كۆڵ ناده‌م تا ئه‌و كاته‌ى كه زیاتر دژایه‌تى بكرێم
ئاسۆ رۆستم یاریزانى كوردی هه‌ڵبژارده‌ى عێراق
هیچ كات كۆڵ ناده‌م تا ئه‌و كاته‌ى كه زیاتر دژایه‌تى بكرێم
زۆرن ئه‌و یاریزانه كوردانه‌ى كه بوونه‌ته جێگاى چاو تێبڕانى چه‌ندین یانه‌ى ووڵاتانى عه‌ره‌بی و عێراقی ، یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ش كه له ئێستادا به یاریزانه سوپه‌ره‌كانى عێراق و كوردستان ده‌ژمێردرێت ئه‌ویش كوڕه یاریزانى كوردی ریزى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى عێراقی ئاسۆ رۆستمى ئه‌ستێره‌ى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و یانه‌ى شورته‌یه كه له جامى ووڵاتانى كه‌نداو چاوه‌كانی له سه‌ر بوو وه‌كو یاریزانێكى كوردستان، ئاسۆ رۆسته‌م له‌دایك بووى ساڵى 1994ی ده‌ڤه‌ری شاره‌زووری سه‌ر به پارێزگاى سلێمانییه، پێشووتر یارى بۆ یانه‌كانى هه‌ولێرو دهۆك و سلێمانى و كه‌ربه‌لا و نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى وسالمیه‌ى كوێتى كردیه، ئێستاش یاریزانى یانه‌ى شورته‌یه‌ى شارى به‌غدایه.ئێمه‌ش له نزیكه‌وه ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵى ئه‌نجامدا ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤاری گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
*وه‌كو یاریزانێكى كورد به ده‌ستهێنانى جامى كه‌نداو چ هه‌ستێكى پێ به‌خشی؟
-به‌ده‌ستهێنانى جامى كه‌نداو هه‌ستێكى زۆر خۆش بوو بۆمن كه یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتى بوو به‌شداریم كرد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، سوپاس بۆ خوا به‌شدارى كردنه‌كه‌م به جامه‌كه‌وه بو هه‌تا ئێستاش هه‌ست به دڵخۆشى ده‌كه‌م.
*شانازی به چى خۆت ده‌كه‌ى؟
-شانازی به كۆڵنه‌دانی خۆم و به ڕاستى من یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ى كه هیچ كات كۆڵ ناده‌م تا ئه‌و كاته‌ى كه زیاتر دژایه‌تى بكرێم یان كه‌وبكه‌م هیچ كۆڵ ناده‌م زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌م.
*له‌لایه‌ن عێراقییه‌كان چۆن پێشوازیت لێ ده‌كرێ وه‌كو یاریزانێكى كورد؟
-له‌لایه‌ن یاریزانه عه‌ره‌به‌كان كه ئێستا له یانه‌ى شورته‌م سه‌رجه‌م یاریزانان پێرۆزباییان لێم كردوه به تایبه‌ت یاریزانه باشه‌كانى شورته و ئه‌وانه‌ى پێشووتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بووینه، زۆر به جوانى پێشوازی هاتنم بۆ یانه‌كه‌شیان لێم كرد، جگه له‌وه‌ش دڵخۆش بووینه كه په‌یوه‌ندیم به یانه‌ى شورته‌ش كردوه.
*له جامى كه‌نداو هانده‌ران داوای یارى كردنیان ده‌كرد بۆ تۆ، به‌ڵام ڕاهێنه‌ر كاساس زۆر كات به شێوه‌ی سه‌ره‌كی یارى پێ نه‌ده‌كردی هۆكارى چى بوو؟
- هه‌موو یاریزانێك حه‌ز ده‌كات له پێكهاته‌ى سه‌ره‌كی یارى بكات له هه‌ر شوێنێك بێت، نه‌ك ته‌نیا له هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ئه‌وه هه‌مووى بۆ ڕاهێنه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه، من سوپاسى هانده‌ران ده‌كه‌م كه ئه‌م جۆش و خرۆشه‌یان هه‌بووه بۆ من، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ڕاهێنه‌ر، ڕاهێنه‌ریش ئه‌نجامى هه‌بووه ناتوانی هیچ گله‌ییه‌كی لێ بكه‌ى.
*گرفته‌كانت له‌گه‌ڵ یانه‌ى سالمیه‌ى كوێتى به كوێ گه‌یشت، ئه‌گه‌ر مافیان نه‌داى چى ده‌كه‌ى؟
-مووچه‌كانم وه‌رنه‌گرتووه له یانه‌كه، بۆیه به فه‌رمی سكالا له یه‌كێتى تۆپى پێى نێوده‌وڵه‌تى تۆمار ده‌كه‌م له سه‌ر یانه‌كه، له رێگه‌ى پارێزه‌ره‌وه من براوه ده‌بم و، چونكه ئه‌وان هیچ بیانوویه‌كیان نییه له سه‌ر پێنه‌دانى مووچه‌كانم باوه‌ڕ ناكه‌م بتوانن هیچ سكالایه‌ك له سه‌ر من بكه‌ن.
*بۆچى یانه‌ى شورته‌ت هه‌ڵبژارد له كاتێكدا یانه كوردییه‌كان داوایان كردبووى؟
-به‌داخه‌وه ده‌نگۆیه‌كی زۆر خراپی لێكه‌وته‌وه ئه‌م بابه‌ته، هه‌موو یاریزانێك حه‌ز ده‌كات له یانه‌یه‌ك یارى بكات كه ئه‌نجامى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێ،چۆن له هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ئامانجمان هه‌بوو، لێره‌ش به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه ئامانجم هه‌یه، هه‌ر چه‌نده له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر له هه‌ندێك له پاره‌ى خۆم خۆشبوون، به‌ڵام ئه‌وان نه‌هاته پێشه‌وه به‌داخه‌وه، به‌ڵام یانه‌ى هه‌ولێر و نه‌ورۆز هه‌ر ماڵى دووه‌مى منه و بۆ هه‌ر كاتێك بێت من خزمه‌تیان ده‌كه‌م بچووكییان ده‌كه‌م، به‌ڵام له‌ئێستادا پێویسته له یانه‌یه‌ك یارى بكه‌م كه پێویستى به ئه‌نجام بێت بۆ كه ئامانجی گه‌وره‌ى هه‌یه.
*هۆكاره‌كه‌ى پاره‌ى زیاتر بوو یان ویستت له یانه‌جه‌ماوه‌رییه‌كان نزیك بی بۆ گه‌یشتن به هه‌ڵبژارده‌ى عێراق؟
- به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر له یانه جه‌ماوه‌رییه‌كان یارى بكه‌ى له هه‌ڵبژارده‌ى عێراق نزیكتری بگره زیاتریش ده‌رده‌كه‌وێ.
*بیرى خولى كوردستان ناكه‌ى؟
-نه‌خێر بیرى خولى كوردستان ناكه‌م، من پێشووتریش گووتومه یارى كردن له خولى كوردستان ته‌نیا بۆ مانه‌وه‌ى ئاستى خۆته ئه‌و ئاسته‌ى كه هه‌ته، به‌ڵام له خولى عێراقی و خوله‌كانى ده‌ره‌وه تۆ ئاستت به‌رز ده‌بێته‌وه، بینیتان كه ئێمه له خولى كوردستان له چ ئاستێك بووین ئێستا له چ ئاستێكین، بینیومانه كه چه‌ندین یاریزانى تریش له خولى كوردستان چ ئاستێكیان هه‌بوو ئێستا له چ ئاستێكن.
*ئامانجت چیه له وه‌رزش كردن؟
-بتوانم خزمه‌تێك به ووڵاته‌كه‌ى خۆم بكه‌م ناوێك بۆ خۆم و ووڵاته‌كه‌م دروست بكه‌م، هه‌روه‌ها ئێمه وه‌رزش كردنمان بۆته پیشه ئه‌وه‌ش ڕاستیه‌كه‌خه‌ونمان هه‌یه به ئه‌نجام و به مێژوو.
*حه‌ز ده‌گه‌ى بگه‌ى به ئاستى كێ؟
-حه‌ز ده‌كه‌م بگه‌م به‌و ئاسته‌ى كه خۆم هه‌م و ئه‌مه‌وێت حه‌زم به‌وه‌یه نازناو و مێژوو تۆمار بكه‌م.
*گرێبه‌ستت بۆ نه‌هاتووه له ووڵاتانى ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپا؟
-له خوله‌كانى ئه‌فریقیا و ووڵاتانى كه‌نداو گرێبه‌ستى زۆرم بۆ هات، ده‌ستبه‌رداربوونم له یانه‌ى سالیمه دواكه‌وت بۆیه نه‌م توانى له هیچ خولێك سودمه‌ندبم، بۆیه یانه‌ى شورته‌م هه‌ڵبژارد، له ئه‌وروپا هیچ گرێبه‌ستێكم بۆ نه‌هاتووه، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانم ویستى بۆ یانه‌كانى توركیا و یۆنان پێشكه‌شم بكات، به‌ڵام خۆم پێ ڕازی نه‌بووم خۆم پێشكه‌ش بكه‌م داوام كرد خۆیان داوام بكه‌ن بۆ یارى كرد ئه‌وكات ڕازی ده‌بم بچمه ئه‌و خولانه.
*چى به یاریزانه كورده‌كان ده‌لێ كه خه‌ونى پۆشینی درێسى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیان هه‌یه؟
-هیچ كات كۆڵ نه‌ده‌ن ئه‌و ئامانجه‌ى هه‌یانه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری و،به‌ڵام ئامۆژگارییان ده‌كه‌م له خوله‌كانى كوردستان دووربكه‌ونه‌وه و سه‌ركه‌ون بۆ خوله‌كانى عێراق و ئارام بگرن و ده‌گه‌ن به ئامانجه‌كانیان.
*خه‌ونى ئه‌وه‌ت هه‌یه یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستانیش بكه‌ى له پاڵه‌وانیه‌تیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان؟
-به‌داخه‌وه له‌وكاته‌ى من ئاستم به‌رزه و هاتوومه‌ته خوله‌كانى كوردستان و عێراقه‌وه هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان هیچ كات بوونى نه‌بووه‌تا بتوانم خزمه‌تى بكه‌م، به‌دڵنیاییه‌وه خه‌ونى یارى كردنم بۆ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستانیش هه‌بووه، به‌ڵام سه‌رى نه‌گرتووه بۆمان به‌داخه‌وه په‌نا به‌خوا له داهاتوو بتوانم خزمه‌تى بكه‌م.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌و خزمه‌ته به‌رده‌وامه هیوادارم به‌رده‌وام بن.