(عەبدولباست ڕۆستەم خدر)ناسراو بە باست بەختەوەر بوخچەی شیعری بۆ گوڵان دەكاتەوە

(عەبدولباست ڕۆستەم خدر)ناسراو بە باست بەختەوەر بوخچەی شیعری بۆ گوڵان دەكاتەوە

ئامادەكردنی/مەریوان حەكیم جەباری
شاعیری لاو (عەبدولباست ڕۆستەم خدر)ناسراوە بە باست بەختەوەر لەشاری هەولێر لە بەرواری 1995/2/20لەدایك بووە، ئێستاش لەو شارەدا دەژێ و بەردەوامی بەژیان كردن دەدات، لە پڕۆسەی خوێندنیدا تاوەكو شەشی ئامادەیی خوێندووە، شاعیر لەبەر خراپی باری ئابووری ژیانی وای لێكردووە تاوەكو كۆتایی وێستگەی خوێندن بەردەوام نەبێت.
باست بەختەوە وەڵامی چەند پرسیارێكی ئەدەبی گوڵان میدیا دەداتەوە

_ئایا لەكەیەوە دەستت بەشیعر نووسین كردوە؟
_ هەموومان سەرەتای نوسینی شیعرمان دوور بووە لە یاسا و ڕێساكانی شیعر چونكی كەسێك نەبووە هاوكارمان بن بەڵام ئەتوانم بلێم لەم چەند ساڵەی ڕابردووە بەتەواوی هاتوومەتە دوونیایی شیعر نوسین .

_ئایا ستایلی نووسینی بەڕێزتان چییە؟
_ئەو ڕێسای شیعر نوسینی من گرتوومەتە بەر پێدەلێن (شیعری لیریك ) لەگەڵ هەر دێرە شیعرێك دەبێ ئاواز و نۆتی گۆرانی تێدابێ .

(عەبدولباست ڕۆستەم خدر)ناسراو بە باست بەختەوەر بوخچەی شیعری بۆ گوڵان دەكاتەوە

_وەك شاعیرێك شیعر لای تو چیه ؟
_شیعر تێركردنی ئەو بۆشاییە كەوا لەنێوان عیشق ڕووحدا هەیە،من تەنها كار لەسەر یەك شت دەكەم لەنوسینی شیعردا هەموو كات دەڵێم (شیعر دانشێنی نەوەك لەدیار شیعر بی).
_چەند بەرهەمی بڵاوكراوەتان هەیە؟
_سوپاس بۆخوا پار ساڵ بوومە خاوەن نۆبەری كتێبە شیعری خۆم ئەویش لەژێر ناونیشانی (سەمای هەستەكان) بڵاوم كردەوە.

_تاچەند شاعیرانی ئێستا توانیویانە جێگەی خۆیان لە دڵی هەوادارانیان بكەنەوە؟
_من دەلێم شاعیر بەسادەییەوە جوانە دوور لە غروور بێ بەڵێ دەتوانین بلێین تاڕادەیەكی باش توانییان توانا و بەهرەی خۆیان لەدڵی هەواداران بكەنەوە . ئەمەش بە دەستكەوتێكی باش دادەنرێ لە دونایی شیعریدا.

(عەبدولباست ڕۆستەم خدر)ناسراو بە باست بەختەوەر بوخچەی شیعری بۆ گوڵان دەكاتەوە

_كاریگەری چ شاعیرێكت لەسەرە؟
_لە زۆربەی چاوپێكەوتنەكان ئەم پرسیارەم لێكراوە
لێرەوەش دەمەوێ ڕاوشكارانە بلێم بەبێ غروور و خۆبەگەورە زانین
كاریگەری هیچ شاعیرێك لە سەر شیعرەكانم نەبووە هەر ویستوومە خۆم بم لەسەر ئەو ڕێگاییە شیعرەی گرتومەتە بەر.

_ڕۆڵی شاعیر چییە لەنێو كۆمەڵگەدا؟
_بەڕای من شاعیر نابێ دوورەپەرێز بێ لە میللەتەكەی، بەڵكو دەبێ لەگەڵ ژانی میللەتەكەی بژی ئەوەش وێنەیەكی جوانتری شاعیر نیشان دەدات بۆ خەمخۆری نان و ئازادی و ژیان.

_وەكو شاعیرێك شیعر بۆ كێ دەنووسیت؟
وەك شاعیرێك تاكو پێنوسی دەستم هێزی تیا مابێ هەر شیعر بۆ ژیان و عەشق و خۆشەویستی دەنوسم بێ ئەوانە ناژیم و ناتوانم ، هەست بە ماندوو بوون ناكەم.

_تاچەند ڕازیت لەو كۆر و سیمنارانە كە لەكوردستان دەكرێ ؟
_بەڵێ زۆر بەگرنگی دەزانم گەر دوور بێ لەكەسی تایبەتی ئێمە بەیەكەوە جوانین بە دوور بین لەكۆمەڵ، كۆمەڵ كردنی ڕۆشنبیر و شاعیران ئەو دەستە نەمینێ جوانتری ئەدەین بەسیمای ئەم كۆڕ و سمینارانەی كە دەكرێ لە كوردستانە .

(عەبدولباست ڕۆستەم خدر)ناسراو بە باست بەختەوەر بوخچەی شیعری بۆ گوڵان دەكاتەوە

_ئایا فیستیڤاڵەكان بوونەتە جێی متمانەی شاعیران؟
_بەڵێ ئەوە هێز و گڕو تینێكی زیاتر بە شاعیر دەدات بەردەوام بێ لەخزمەتكردن بەكۆمەڵگا لەڕێگەی شیعر نوسیندا. سوپاس بۆ خودا ئێستا زۆر ڕازیم لە شیعرەكانم ئەوەی كارم كرد لەسەری توانیم دڵی عاشقان بۆ خۆم پەلكێشكەم لەدەوری شیعرەكانم كۆیانكەمەوە بەپاكی یەكتریان بوێ و بۆیەك بژین .

_شیعر چی پێ بەخشیوی چی لێ سەندویتەوە؟
_لەم ڕێییەوە لەدوونیای شیعردا زۆر كەسی ڕۆشنبیر و شاعیرم ناساند،دەتوانم ڕاشكاوانەش بلێم شیعر شتێكی ئەوتۆی لێ نەسندوومەتەوە بەڵكو خۆشەویستی زۆر كەسم بەدەستهێناوە.

_لەئێستادا هیچ ئاسان نییە, كارێك دەكرێ بۆ شاعیران بۆ بەچاپ گەیاندن و بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكانیان ؟
_نەخێر بەئاهێكی زۆر ساردەوە ئەمە دەلێم زۆر قەڵەم بەدەستی جوان و شاعیری لاوی زۆر بەتوانامان هەیە كەچی دەستێك نییە دەستیان بگرێت و توانا و بەهرەی خۆیان بكەنە كتێبێك و لەنێو دوونیایی كتێبخانەی ئەدەبی كوردیدا بكەنەوە، دەبێ دەستێك ئەم شاعیرانە بگرتە خۆی تاكو زیاتر شكاندن نەكەوێتە نێو دوونیایی شاعیران،

_لەئێستادا شیعر و نووسین لەچی ئاستێكدا دەبینی؟
_شیعر لە بەرگی خۆی دەرچووە هەموو ڕۆژێك بەناوی نوێگەری شیعرەوە شیعری تازە دێتە بەرهەم، ئێمە ناكرێ هێز و هەستی ئەو شاعیرانە لەم بوارە تازەدا بە كەم سەیر بكەین بەڵام لەگەڵ ئەوەشدانیم شیعر بە لاڕێدا بدرێ هەموو وشە ڕیز كردنێك بەشیعر دەبنرێت، دەبێت هۆشیارانە لەگەڵ ئەم بارەی شیعرەدا خۆمان بگونجێنین.

(عەبدولباست ڕۆستەم خدر)ناسراو بە باست بەختەوەر بوخچەی شیعری بۆ گوڵان دەكاتەوە

_تاچەند لەتۆڕە كۆمەڵایەتێكان ڕازیت توانیویانە خزمەت بەبوارەكە بكەن؟
_بەڵێ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕێگە خۆشكەر بوون بۆ ئەوەی شیعرەكانم زیاتر بەر بڵاو ببێتەوە لەنێو خەڵكیدا بناسرێم ئەمەش هەستێكی گەلێك خۆش و دڵخۆشكەرە بۆ شاعیر هەست بە بوونی خۆی بكات لەنێو كۆمەڵگای خۆیدا.

_ڕاگەیاندن توانیوێتی خزمەت بەشیعر و شاعیران بكات؟
_بەڵێ خودی خۆم لە چەندین تیڤی و ڕادیۆ دەركەوتنم لە بەرنامەی شیعریدا هەبووە, ئەمانەش تۆمارێكی جوانی بواری شیعریم شانازیان پێوەدەكەم و لە دەر ئەنجامیدا زۆر دڵخۆشم و ئەمانەش هۆكارێكن زیاتر بناسرێیت هیواخوازم بوار بۆ هەمووشاعێرێكی بەتوانا هەبێ تاكو لەم ڕێیەداش دەریخەن هێزی خۆیان.

_بەكێ دەوترێ شاعیر یان چی جۆرەتێكستێك پێی دەوترێ شعر؟
_بەو كەسە دەوترێ شاعیر لێبووردەیی و خۆشەویستی و ئازادی بكاتە چەمكی پێنوسی دەستی، ئەو جۆرە تێكستەش پێی دەوترێ شیعر كە ڕاتكێشێتە دوونیایەك خۆت تێدا بدۆزیتەوە.

_لەئێستادا هیچ پرۆژەیەكی ئەدەبیتان هەیە ؟
_نەخێر لە ئێستادا هیچ پڕۆژەیەكی ئەدەبیم نییە كە جێ باسكردن بێ بەڵام كۆڵم نەداوە هەر بەردەوامم لەخزمەتكردنی ئەدەبی كوردیدا.

_وەك شاعیرێك ئاواتی چی دەخوازن بۆئایندە؟
_بە ئومێدەوە دەڕوانم بۆ ئایندەیەكی گەش بۆ هەموو تاكێكی كورد،لەخزمەتكردنی خاك و نیشتیمانی خۆماندابین بەگیان و دڵ. بەڵی بۆ كودستانێكی سەربەخۆ.

_جیاوازی نێوان شعرو پەخشان چیە لەڕوانگەی بەڕێزتانەوە؟
_ھەموو قسە و نووسینێكی ڕێك و پێك و پەیامدار دەچێتە چوارچێوەی پەخشان،كە چەند جۆرێكی ھەیە وەك پەخشانی ھونەری و ئایینی و زانستی و ... ھتد،پەخشانی ھونەری لەھەموان زیاتر نزكترە لە شیعر،بەڵام شیعر بەوە جیا دەكرێتەوە كە دەقێكی ئاوازدار و بكێش و سەروایە بۆیە دەتوانرێ بكرێت بە گۆرانی.
_ئەوكەرەستانە چین شاعیر پێویستێتی بۆ نووسینی دەقێكی جوان؟
_بەڕای من شاعیر دەبێ زمان زانێكی باش و پاراوبێ و خەیالێكی فراوان هەبێ دووربێ لە وێنەی دووبارە كراو ئەو خاڵە جەوهەرییەكانی شیعر نووسینە.

_دوا وتەتان بۆگۆڤاری گوڵان چییە؟
_دووبارە سوپاستان دەكەم بۆ ئەم بەسەركردنەوەیە هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم هەردەم لە پێشەنگدابن بۆ ئەو خزمەتە جوانەی بەكەسانی ڕۆشبیر و شاعیران دەكەن بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی شیعر نموونەتان زۆربێت،

(عەبدولباست ڕۆستەم خدر)ناسراو بە باست بەختەوەر بوخچەی شیعری بۆ گوڵان دەكاتەوە
Top