ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی پۆلیسی ئازەربایجان دژی گروپەکانی پەیوەندیدار بە ئێران
![ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی پۆلیسی ئازەربایجان دژی گروپەکانی پەیوەندیدار بە ئێران](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20230131212752_original_48.jpg )
هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئازەربایجان بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە لە باکۆ و شارەکانی دیکەی ئازەربایجان ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە دژی کەسایەتی و لایەنگر و گرووپ و میدیای پەیوەندیدار بە ئێران دەستپێکردووە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی وەزارەتی ناوخۆی کۆماری ئازەربایجان دەستی پێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە.
تا ئێستا وردەکاری زیاتری ئۆپراسیۆنی پۆلیسی کۆماری ئازەربایجان لەدژی کەسان، ڕێکخراو و میدیای پەیوەندیدار بە ئێران بڵاونەکراوەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل