خۆكوشتن، گەیشتنی مرۆڤە بەدوا ئاكامەكانی ژیان

خۆكوشتن، گەیشتنی مرۆڤە بەدوا ئاكامەكانی ژیان

خۆكوشتن دیاردەیەكی كۆمەڵایەتییە لە زۆربەی كۆمەڵگاكاندا بوونی هەیە بەڵام ڕێژە و جۆری بە شێوەی جیا جیا لە جیهاندا ڕوو لە زیادبوونە ڕێژە و جۆری جیاوازە لە كۆمەڵگایەكەوە بۆ كۆمەڵگایەكی تر دەگۆڕێت، جێگەی داخە ڕێژەی خۆكوشتن لە سەرتاسەری جیهاندا ڕوو لە زیاد بوونە، لە بەرامبەردا چالاكانی بواری مافی مرۆڤ پێیان وایە كە زیاد بوونی خۆكوشتن دەگەرێتەوە بۆ ئاڵۆزی ژیان و زیاد بوونی پێداویستییەكان و تەكنەلۆژیا و نەبوونی سیستەمێكی گونجاو، وێڕای كێشە ئابووری و كێشە كۆمەڵایەتییەكان و بەتایبەتی بێكاری لەناو چینی لاواندا، دیارە هەژاری و بێهیوایی لە نێو لاواندا لە هۆكارە سەرەكییەكانی خۆكوژییە .

خۆكوشتن گەیشتنی مرۆڤە بەدوا ئاكامەكانی ژیان و نەدۆزینەوەی ڕێگا چارەسەری گونجاو بۆ كێشەكان، دروستە كوشتن تاوانێكە لە تەواوی كۆمەڵگە مرۆییەكاندا بوونی هەبووە و بەردەوامیشە، بۆ ڕێگرتن یان كەمكردنەوەی خودكوژی یاسای بۆدانراوە سزای بۆ دیاریكراوە ، بەڵام خۆكوشتن مەگەر كەسانێك هاندەر یان پاڵنەری دۆخەكە بووبن ئەگینا ناچێتە ناو پرۆسیسی یاساییە وە ، خۆكوشتن ڕەفتاریكی نا هۆشیارانەیه كە لەلایەن خودی كەسێكەوە بۆ لە ناوبردنی ژیانی خۆی ئەنجامی دەدات.
بۆ خاڵی هاوبەش خۆكوشتن و كوشتن ئەوەیە كە هه ردووكیان دیاردەیەكی كۆمەڵایەتین، بەڵام بە هۆكاری جیاواز .

دیارە خۆكوشتن بریتییە لە كردارێكی كوشنده كە مرۆڤێك بە ویستی خۆی هەڵدەستێ به كۆتایی هێنان بەژیانی خۆی جا بەهەر شێواز و وەسیلەیەك بێت، بڕیاردان لەسەر خۆكوشتن كارێكی زۆر ئەستەم و قورسه ئەگەر پاڵنەرێكی گەورەی لە پشتەوە نەبێ مرۆڤ ئامادە نابێ دەست بداتە ئەو كارە زۆربەی ئەو كەسانەی كە خۆیان كوشتووە لانی كەم جارێك ئاماژەیان بەوە كردووە كە بیرلە خۆكوشتن دەكەنەوە.

هۆكارەكانی خۆكوشتن لەناو ئافرەتاندا زۆرن و زۆر شت دەوری ههەە لەوەدا كە ئافرەتێك بگاتە ئەو ئاستەی كە پەنا بۆ خۆكوشتن بەرێ، هەندێ جار كیشە كۆمەڵایەتییەكان یان پێكهێنانی ژیانی هاوسەرگیری له تەمەنی كەمدا یان لە ژێر كاریگەری دەروونی یان پەروەردەی نادروست و دەستوەردانی كەسانی چواردەور له ژیانی خێزانیدا، ئەمانە هۆكارن بۆ ئەوەی ئافرەتان پەنا بۆ خۆكوشتن بەرن .

٭٭كۆمەڵێك هۆكار و پاڵنەر هەن

٭هۆكاری ئابووری یەكێكە لە هۆكارەكانی خۆكوشتن هه ژاری وبێكاری و نزمی داهاتی كەسەكان و دەرامەتی تاكە كەس كە كاریگەری زۆری هەیە لەسەر كەسەكان بۆ پەنابردن بۆ خۆكوشتن .

٭هۆكاری كۆمەڵایەتی -هۆكارە كۆمەڵایەتییەكان ڕۆڵێكی سەرەكیان هەیە بۆ سەرهەڵدانی دیاردەی خۆكوشتن چونكە مرۆڤ بوونەورێكی كۆمەڵایەتییە و هەموو هەڵسوكەوتەكانی له ئەنجامی كارلێكردنی لەگەڵ دەوروبەر دەبێت، بۆیە زۆر جار كێشە و ناكۆكییەكانی ناو خێزان و نەمانی پەیوەندییە ڕۆحییەكان لە نێوانیاندا هۆكارێكی سەرەكییە بۆ ئەوەی مرۆڤ هەست بە نامۆیی بكات و گۆشەگیر بێت، یان هەندێ جار تووشی بێهیوایی دەبێت و پەنا بۆ خۆكوشتن دەبات .

٭هۆكاری دەروونی كۆمەڵێك گرفتی دەروونی هەیە وا لە مرۆڤ دەكات پەنا بباتە بەر خۆكوشتن هەندێ جاریش تووشی هەڵەیەك یان كێشەیەك دەبێت بیری زۆر لەوهەڵانە دەكاتەوە كە ئەوەیش تووشی دڵتەنگی وخەمی ئەكات و ناچار ئەبێت پەنا بباتە بەرخۆكوشتن بۆ ئەوەی خۆی لەو فشارە دەروونییە ڕزگار بكات .

٭لەدەست دانی كەسی نزیك و شكست هێنان له ژیانی هاوسەر گیری و پەیوەندی سۆزداریدا .

٭ئاڵوودە بوون بە مادە هۆشبەرەكان یەكێكە لە هۆكارەكانی خۆكوشتن .

٭میدیا و ڕاگەیاندن لە هەرێمی كوردستاندا ڕۆڵی كاریگەری هەیە لەسەر زیادبوونی حاڵەتەكانی خۆكوشتن، ئەویش لە ڕێگای بڵاو كردنەوەی ئەو ڕاپۆرتانەی كە هانی خەڵكی دەدات كە تەقلیدی حاڵەتەكانی خۆكوشتن بكەنەوە و بڵاو كردنەوەی ئەو ڕاپۆرتانە و باسكردنی حاڵەتەكانی كوشتن كاریگەری نێگەتیڤی هەیە لەسەر تاك بەگشتی ئەبێتە هاندان بۆ خەڵكی دیكەش كە چاو لەو حاڵەتانە بكەن و دووبارەی بكەنەوە .

*چەند چارەسەرێك بۆ حاڵەتەكانی كوشتن .

٭بەهێزكردن و بڵاو كردنەوەی هه ستی باوەربەخۆبوون لەلای تاكەكان و بە تایبەتی ئەوانەی هه ست بەبێ هیوایی و بێ توانای ئەكەن .

٭چاو دێرێكردن و بایەخدانی زیاتر بەو كەسانەی‌ كە هه وڵی خۆكوشتنیان لەلاگەڵالە بووە بە شێوەیەك كە تۆوی ئومێدو گەشبینی لە ناخیاندا بروێندرێت و خۆشەویستی و حەنانی زیاتر یان بدرێتێ .

٭بڵاو كردنەوەی هۆشیاری زیاتر لەناو خەڵكیدا لەسەر ئەم حاڵەتەو لە ڕێگای ۆرك شۆپ و سیمینار و بەرچاو ڕوونی زیاتر وبڵاو بكرێتەوە وبەتایبەتی لەناو چینی لاواندا و له قۆناغەكانی خوێندندا.

٭كرین و فڕۆشتن و مامەڵە كردن بە چەك بەپێی یاساو سنورداربكرێت و هه موو كەسێك نەتوانێ بەئاسانی بەكاری بهێنێت .

٭دەكرێت پیاوانی ئاینی ڕۆڵی ئیجابیان هه بێت لە هۆشیاركردنەوەی تاكەكانی كۆمەڵگا لەرێگای پەیامەكانیانەوە چونكە خەڵكانیك قسەی پیاوانی ئاینی بە هه ندوەر دەگرن .

٭پێویستە یاسا سەر وەربێت لە دادگای كردنی كه سانی تاوانباردا ویارمەتی كەسانی تاوانبارنەدرێت و داڵدەنە درێن لەلایەن كەسانی دەست ڕۆیشتووە

 

بێلان ڕۆژبەیانی

 

Top