بروسك كێبڕكێ ده‌كات
بروسك كێبڕكێ ده‌كات
هه‌ر چه‌نده له قۆناخی یه‌كه‌مى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان تیپى تۆپى پێى یانه‌ى بروسك ئه‌نجامه‌كانى وه‌كو پێویست نه‌بووه، به‌ڵام له‌م قۆناغه یانه‌كه هه‌ندێك گۆڕانكارى كردوه به ئامانجی باشتر بوونى ئاست و ئه‌نجامى تیپه‌كه له قۆناخی دووه‌م، هه‌ریه‌ك له ڕاهێنه‌رانى تیپ شوان ئه‌نوه‌ر و به‌شدار حه‌سه‌ن ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌یان له تیپه‌كه ڕاگه‌یاند، یانه‌كه له شوێنى ئه‌وان مامۆستا كه‌یفی و كارزان ئه‌حمه‌دى وه‌كو ده‌سته‌ى راهێنه‌ران دیارى كردوه، له‌باره‌ى ئاستى تیپه‌كه‌ش بۆ یارییه‌كانى داهاتوو محه‌مه‌د حه‌مه خان سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشی بروسك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ده‌مانه‌وێ له‌م قۆناخه یه‌كێك له تیپه به‌هێزه‌كان و كێبڕكێ بكه‌ین له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له خولى پله یه‌كه‌كانى كوردستان، قۆناخی دووه‌م سه‌رجه‌م یارییه‌كانى به‌هێزه و هه‌ر یانه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت به وریاییه‌وه یارى بكات بۆ ئه‌وه‌ى هیچ خالێك له ده‌ست نه‌دات، ئێمه‌ش ستافی راهێنه‌رانى تازه ده‌ست به كاربووینه و چه‌ند یاریزانێكمان ریزى تیپه‌كه‌یان جێهێشتووه و چه‌ند یاریزانێكى تازه‌شمان هێناوه‌ته یانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌م چه‌ند یارییه‌ى ماومانه ئاست و ئه‌نجامى شایسته پێشكه‌ش بكه‌ین، له باره‌ى گرفته‌كانیش" گوتى گرفتى داراییمان هه‌یه، به‌ڵام به‌رده‌وامین له سه‌ر ئه‌نجامدانى یه‌كه مه‌شقییه‌كانمان ده‌مانه‌وێ ئه‌نجامى شایسته پێشكه‌ش بكه‌ین ئه‌وه‌ى له توانا‌مان بێت ئه‌نجامى ده‌ده‌ین بۆ سه‌رخستنى یانه‌ى بروسك.
كارزان كانه‌بی