وه‌زیری په‌روه‌رده به‌شداری له رێوره‌سمی دابەشكردنی بڕوانامه‌ی خولی پێداگۆجی مامۆستایان دەکات
![وه‌زیری په‌روه‌رده به‌شداری له رێوره‌سمی دابەشكردنی بڕوانامه‌ی خولی پێداگۆجی مامۆستایان دەکات](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20230123210037_original_3.jpg )
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممە ۲۲ی۱ی۲۰۲۳،"ئالان حەمەسەعید ساڵح" وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومەت هەرێمی کوردستان، به‌ئاماده‌بوونی به‌رێزان سه‌رۆكی زانكۆی جیهان وئه‌مینداری زانكۆی جیهان، بەیاوەری راوێژکاران و بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر، لهرێوهرسمێكدا بروانامه و رێزلێنان به‌سه‌ر مامۆستایانی خولی پێداگۆجی دابه‌ش كرا .
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌مینداری زانكۆی جیهان ووته‌یه‌ك پێشكه‌ش کرا تیایدا رۆلی زانكۆی جیهان ومامۆستایان و ڕاهێنه‌رانی به‌رزنرخاند بۆ پێشخستنی توانای مامۆستایان بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆی جیهان دواتر وه‌زیری په‌روه‌رده له‌ووته‌یه‌كیدا سوپاس و پێزانی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی زانكۆی جیهان كرد‌و رۆلی مامۆستایان و راهێنه‌رانی خولی پێداگۆجی به‌رزنرخاند .
له‌كۆتاییدا هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی زانكۆی جیهان وئه‌مینداری زانكۆی جیهان خه‌ڵات ورێزلێنانیان له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده پێبه‌خشرا. دواتر مامۆستایان و ڕاهێنه‌ران خه‌ڵات ورێزلێنایان پێ درا .
هه‌رله رێورهسمهكەدا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌ێمی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی جیهان مەدالیای رێزلێنانی زانكۆی جیهانی پێبه‌خشرا.