بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەک لە شاری حەلەبی پایتەختی سوریا ١١ کەس گیانیان لە دەستدا

لە ئەنجامی داڕمانی باڵەخانەیەکی ٥ نهۆمی لە ناوەندی شاری حەلەب لە باکوری سوریا، ١١ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵێک بوو.
ئەم باڵەخانەیە لە ناوچەی شێخ مەقسوود لە ناوەندی شاری حەلەب داڕما و منداڵێکیش لەنێو قوربانییەكاندا بووە.
بە گوتەی دەسەڵاتدارانی ناوخۆ ئەم ڕووداوە بەهۆی دزەکردنی ئاو بۆ بناغەی بیناکە ڕوویداوە.
تیمەكانی فریاگوزاری دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە بۆ گەڕان بەدوای قوربانییەكان.
گوڵان: سەردار خەلیل