سەرۆک بارزانی: سوپاسی بەدەنگەوەهاتن و پاڵپشتییەکانی ئەڵمانیا دەکەین بۆ گەلی کوردستان

سەرۆک بارزانی: سوپاسی بەدەنگەوەهاتن و پاڵپشتییەکانی ئەڵمانیا دەکەین بۆ گەلی کوردستان

سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزیدی لە لایەن پەرلەمانی ئەڵمانیا بڵاوکردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 21ی کانوونی دووەمی 2023م سەرۆک بارزانی بەبۆنەی بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزیدی لە لایەن پەرلەمانی ئەڵمانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "بڕیاری پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزیدی جێگەی پێزانینمانە و، زۆر بە بەرزی دەینرخێنین".

سەرۆک بارزانی دەشڵێت: "سوپاسی هەموو بەدەنگەوەهاتن و پاڵپشتیەکانی ئەڵمانیا دەکەین بۆ گەلی کوردستان. ئەو چاوەڕوانییەشمان لە وڵاتانی تری ڕۆژئاوایی هەیە لەپێناو بەدیهاتنی دادپەروەری و نەهێشتنی ستەمکاری بڕیاری هاوشێوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بدەن".

Top