ئه‌گه‌ر هاوكاری دارایى نه‌كرێن ئارارات له‌ خولى نایاب ده‌كشێته‌وه‌

ئه‌گه‌ر هاوكاری دارایى نه‌كرێن ئارارات له‌ خولى نایاب ده‌كشێته‌وه‌

ئه‌گه‌ر هاوكاری دارایى نه‌كرێن ئارارات له‌ خولى نایاب ده‌كشێته‌وه‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی ئارارات له‌ قۆناغی یه‌كه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات له‌ خوله‌كه‌ له‌ چوارده‌ یارى خوله‌كه‌ش 26خاڵى كۆكرۆدته‌وه‌ له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یانه‌كان دێت، به‌ڵام گرفتى دارایى چه‌نگی به‌ یانه‌كه‌ هه‌ڵچنیوه‌ و ده‌یه‌وێت بێ به‌شى بكات له‌ خوله‌ گه‌وره‌كه‌ى كوردستان، له‌ باره‌ى ئه‌گه‌رى كشانه‌وه‌شیان له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان سۆران جه‌وهه‌ر سكرتێرى یانه‌ى وه‌رزشیی ئارارات بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئێمه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ توانیومانه‌ ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین له‌ خولى نایابی یانه‌كانى كوردستان له‌ قۆناغی یه‌كه‌م پاڵه‌وانى ئه‌م قۆناغه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تیپه‌كه‌مان هاوكارى نه‌كرێت له‌لایه‌ن حكومه‌ت و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئه‌وه‌ به‌فه‌رمى كشانه‌وه‌ له‌ خوله‌كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین، چونكه‌ مه‌سروفی مانگانه‌ى ئێمه‌ به‌ مووچه‌ى و مه‌سروفاتى گشتی ده‌گاته‌ 40ملیۆن دینار ته‌نیا 6 ملیۆن دینار داهاتمان هه‌یه‌ له‌ یانه‌كه‌، ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه‌ و ستافى یانه‌كه‌ ئه‌ركێكى قورسمان ده‌خاته‌ سه‌ر شان كه‌ هه‌ر پاره‌ قه‌رز بكه‌ین و به‌رده‌وامین به‌م شێوه‌یه‌، سۆران جه‌وهه‌رگوتیشى: خوله‌كه‌ خولێكى دوور و درێژه‌ ودوو قۆناغه‌ پێویستى به‌ مه‌سروفاتى زۆره‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت و هیچ كه‌سێك ئاورمان لێ نه‌داته‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ین له‌ خوله‌كه‌ و تیپه‌كه‌مان به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام نابێت كه‌ نه‌توانین تیپه‌كه‌ هه‌ر به‌ شێوه‌ی قه‌رز به‌رێوه‌ببه‌ین، هیوادارم لایه‌نى حكومه‌ت و به‌رپرس هاوكارییه‌كى تیپه‌كه‌مان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌و ئاسته‌ به‌رده‌وام بین، ئه‌گه‌ر هاوكاریشمان بكه‌ن بێگومان ده‌توانین كاری باشتر بكه‌ین و كێبڕكێ بكه‌ین له‌ سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته‌تر له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، گۆڕانكاریش ده‌كه‌ین له‌و هێلانه‌ى پێویستمان به‌ یاریزان هه‌یه‌، قۆناغی دووه‌میش خوله‌كه‌ به‌هێزى زیاتر به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینی.
كارزان كانه‌بی

Top