هێرشی چەکداری لە ناوەندی شاری ئەستەنبوڵ
میدیاکانی توركیا ڕایانگەیاندووە، كەلە ناوەڕاستی شاری ئیستەنبوڵ، ئۆتۆمبێلێک لەلایەن چەند چەکدارێكەوە هێرشی کراوەتە سەر.
بەپێی زانیارییەکان لەم هێرشەدا کەسێک کوژراوە.
ئەم هێرشە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ - شەممە - بۆسەرئۆتۆمبێلێک ڕوویدا کە دوو کەسی تێدابوو.
هەروەها تا ئێستا ناسنامەی قوربانییەکە و هێرشبەرەکان ئاشكرا نەکراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل