ئـــه‌م ئـــازادی و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به خوێن وگیان وه‌دی هاتوون و پارێزگاریش لێده‌كرێت
ئـــه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌م راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌كه هیچ ده‌وڵه‌ت و حكوومڕانییهك به دڕێژایی مێژوو به بێ كه‌موكورتیی نه‌بووه و نابێت له ژیان سیاسی و ده‌وڵه‌تداری خۆیدا . به‌تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ی كورد كه دوای چه‌ند شۆڕش و راپه‌ڕین و خه‌بات گه‌یشتنی قۆناغی ئه‌مڕۆیی قه‌واره‌ی هه‌رێم و حكوومه‌تی كوردستان كه تا به ئه‌مڕۆ نۆیه‌م كابینهیهتی له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه له حكوومرانی نێو گڕگان و گه‌رده‌لوول و ناسه‌قامگیری ناوچه‌یه‌كی پڕ ململانێی دا بڵین كه هیچ كه‌موكورتیی نییه ، له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رنج و تێبینیهكانیشدا ، پێوه‌سته باسی راستییه‌كان و سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌كانیشی بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له به‌رپرسیاریه‌تی ڕانهكهین و به‌راستی خاڵه لاوازه‌كان دیار بكه‌ین له پێناو زیاتر به‌هێزكردنی حكوومه‌تی خۆمان كه هیوا و چڕایی رووناكی و ئومێدی نه‌ته‌وه‌یه‌كی 50 ملیۆنییه له سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا له پێناو به‌دیهێنانی ئاینده‌یه‌كی باشتر و پڕ دهستكهوتر بۆ كورد وكوردستان .
گرنگترین و ئه‌رێنی ترین ئه‌و خاڵانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان به جیاوازی زۆرێك له وڵاتانی دراوسێی و ده‌وروبه‌رمان بوونی هه‌یه ، ئه‌و كهشو هه‌وا ئازاد و دیموكراسیی و پێكه‌وه‌ژیانه‌یه كه هه‌مووان ئاواته‌خوازن كه وه‌ك گه‌لی كورد‌و هه‌ڕێمی كوردستان بن ، بۆ نموونه ههڵبژدارنی و ئازادی به‌یان و راگه‌یاندن و زۆر بواری تر كه زۆرجارانیش سنووری ئه‌و ئازادییانه به‌ته‌واو ده‌به‌زێنرێت ،به‌ڵام حكوومه‌ت و داموده‌زگه‌كان له پێناو پارێزگاریكردن له پێگه و شوناسی كوردستان بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه .
بۆیه كاتێك باسی ئازاد و دیموكراسی ده‌كه‌ین و سه‌رنجی وه‌ڵاتانی دراوسێی و ده‌وروبه‌رمان ده‌كه‌ین ، نه‌ك دیموكراسیی بوونی نییه به‌ڵكو هه‌موو كرده‌وه وههنگاوهكان به شێوه‌یه‌كی شانۆگه‌ریی و دروشمن ، بۆیه ئه‌وه ده‌بینرێت ته‌نها هەڵبژاردنەكەیان وەكوو هێمای دیموكراسی هەیە،چونكە ڕاگەیاندنی ئازاد و ئازادیی بیروڕا دەبنە چاو‌دێر بە سەر هەموو جومگەكانی دەسەڵات و لەوانیش گرینگتر بەسەر میكانیزمەكان و پرۆسەی هەڵبژاردنیشدا. زۆر ڕەخنەگر بانگەشەی ئەوە دەكەن بیروڕای ئازاد و ئازادیی ڕۆژنامەنووسی هەر نییە. ئیدی ئەوە ئەوپەڕی بێ وێژدانییه . ئه‌وانه‌ی باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له هه‌رێمی كوردستان ئازادی و دیموكراسیی نییه ، ئه‌وانه‌ن كه چاویان به‌و ئازادییه ره‌هایه له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت و لهدیانههوێت به‌ناوی ئازادییه‌وه جارێكی تر كورد وكوردستان ژێر ده‌ست و گۆشكراو بكه‌ن ، بۆ نموونه‌ش بوونی ده‌یان كه‌ناڵی تی ڤی ، ماڵپه‌ر و رۆژنامه و ئامرازی دیكه‌ی میدیایی ئاماژه‌ی ئازادی به‌یان و دیموكراسیی نییه كه زۆر جاران نه‌ك هه‌ر هه‌موو سنووره‌كان ده‌به‌زێنن به‌ڵكوو سووكایه‌تی و په‌ڵاماری مێژوو و خه‌بات و تێكۆشانی گه‌ل و نیشتمانهكهشیان ده‌ده‌ن وه‌ك چۆن دهزانڕێت ئاراسته‌كراو وقورمیشكراویی ناحه‌زانن به سوود وه‌رگرتن له‌و كه‌ش وهه‌وا ئازاد و دیموكراسییه‌ی كوردستان .
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ، حكوومه‌تی كوردستان به رۆحێكی وه‌رزشی و پشوودڕێژیی و كوردپه‌وه‌رانه و نیشتمانپهوهرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هێزولایهنانه چ له نێو ده‌سه‌ڵات و چ وه‌ك ئۆپۆزسیۆن كردووه و به‌رده‌وامیشه و هه‌رگیز به توندوتیژی مامه‌ڵه‌ی نه‌كردووه ، سه‌ره‌رایی بهرزاندنی هێله سووره نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش به‌ڵام كاتی ئه‌وه‌یه كه ، واتای ئازادی و دیموكراسی و ڕه‌خنه‌گرتن و ئینجا دڵسۆزی بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مان بزانین له هه‌ر شوێنك كهمورتیی و خاڵێكی لاوازمان بینی كوردپهوهروانه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری بده‌ین وله هه‌مانكاتیشدا ڕێگه‌چاره‌ش بۆ حكوومه‌تی كوردستان بخه‌ینه ڕوو ، چونكه ئه‌و كاته‌یه كه متمانه‌ی ته‌واو له نێوان حكوومه‌ت و لایه‌نه‌كانی تریش دروست ده‌بێت ، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی پشتیوانی حكوومه‌ته‌كه‌یان بن ئه‌وا كۆسپ و ته‌گه‌ره له پێناو به‌رژوه‌ندی شه‌خسی و تایبه‌تی وحیزبیان دروست نه‌كه‌ن .