پارتی دیموكراتی كوردستان پێگەی ئافرەت بەرز دەنرخێنێ

پارتی دیموكراتی كوردستان پێگەی ئافرەت بەرز دەنرخێنێ

پێگەی ئافرەتی كورد لە شۆڕشەكانی ڕابردوو و لە ئێستادا، كە چۆن شانبەشانی پێشمەرگە هاوكاری شۆڕشیان كردووە، و بەشداری كارایان هەبووە هەر لە خزمەت كردنی شۆڕشەكان و خزمەت كردنی پێشمەرگە و چی وەك پێشمەرگە ئاسا یان وەك ڕێكخستنە نهێنییەكان بەشدارییان لە شۆڕش و بەرخودان كردووە، لەوانەیە زۆر جار ئاستەنگیان بۆ دروست بووبێت، لە ڕووی كۆمەڵایەتییەوە بەخێو كردنی ماڵ منداڵیان لە ئەستۆ بووە، ژیانی جوتیاری و كولەمەرگی ئەوكات ژیان ئەستەم بووە، بەڵام شۆڕشی كورد بەردەوام بوو، تا ئەم هەرێمەی لێ بەدی هات، ئافرەتان لە هەرێمی كوردستاندا، ئێستا لە هەموو بوارەكاندا شوێن پەنجەیان دیارە و سەربار كاری ماڵەوە ئێستا، لەبوارە جیاوازەكانی تری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری بەردەوام خزمەت دەكەن،
چەندین سەركردەی ئافرەتمان لەنێو گەلی كورددا هەڵكەوتوون، لەوانەش:، لەیلا قاسم و خەجە باوە و چەندین ئافرەتی تر
لە شۆڕشەكانی گەلی كوردیشدا دژی دەسەڵاتەكانی پێشووی عێراق، ئافرەت رۆڵی بەرچاوی هەبووە. لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 1992، ژنان شان بەشانی پیاوان لە بونیاتنانی دامەزراوەكانی حكومەتدا بەشداربوون، هەروەها لە كۆنگرەی 14 ی پارتیدا ڕێژەیەكی بەرچاو بوون بە ئەندامی كۆنگرە و هەروەها چەندین ئافرەتی بەتوانا دلسۆزی پارتی بوون، بە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتیمان بۆیە لە سەروبەندی گۆڕانكارییەكانی لقەكانی پارتیمان، بە فەرمانی سەرۆك مەسعود بارزانی خاتوو(د. ئەشواق جاف) بوون بە رپرسی لقی پێنجی پارتی، كە ئافرەتێكی دڵسۆز و كاراما و ئازای هەڵكەوتووە، ئەو شێرەژنە وەك پێشمەرگەیەكی سەرۆك بارزانی ئەو پۆستەی وەرگرت هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین..

 

نەجمەدین محەمەد قەراجی

Top