کەیت وینسلێت: دوای تایتانیك قسەی ناشرینم پێ گوترا سەبارەت بە كێشم

کەیت وینسلێت:  دوای تایتانیك قسەی ناشرینم پێ گوترا سەبارەت بە كێشم

خانمە ئەكتەری بەریتانی كەیت وینسلێت لە میانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ پەخشی میدیایی ئەمریكی (جۆش هورویت) ئاشكرای كرد، كە دوای بڵاوبوونەوەی فیلمی تایتانیك لە ساڵی ١٩٩٧ تووشی قسەی ناشرین بووە، لەكاتی بانگەشەكردنی نوێترین فیلمی خۆی بەناوی (ئاڤاتار: ڕێگای ئاو)، كەیت وینسلێت ڕایگەیاند كە زۆرجار بەهۆی ئەو كارەكتەرەی (ڕۆز)ـەوە كە لە فیلمی تایتانیكدا پێشكەشی كردووە، قسەی ناشرینی پێ گوتراوە، بەهۆی كێشی زیادی لەشیەوە.
ئەم گفتوگۆیە دوای ئەوە هات كە دواجار ئەو مشتومڕانەی لە ئەگەری ڕزگاركردنی «جاك» لە خنكان بە سەركەوتن بەسەر تەختەكەدا، شانبەشانی ڕۆز چارەسەر كرا، ئەو قسەی ناشرینەی كە بەهۆی كێشیەوە لە فیلمەكەدا تووشی بووە.
وینسلێت ئاماژەی بەوەش كرد، كە بینەران بەهۆی ئەم دیمەنەوە بە قەڵەو وەسفیان كردووە بۆیە جاك خنكاوە.
هەروەها دەڵێت: «بڕیاربوو بە ڕۆژنامەنووسان بڵێم كە چۆن بوێریی ئەوەتان هەیە بەم شێوەیە مامەڵەم لەگەڵ بكەن، من ژنێكی گەنجم و جەستەم لە گۆڕاندایە، لەوە تێدەگەم، ئەمە قسەی ناشرین و هێرشكردنە، جێگەی قبوڵكردن نییە و هێڵەكە دەبڕێت».

کەیت وینسلێت:  دوای تایتانیك قسەی ناشرینم پێ گوترا سەبارەت بە كێشم
Top