بەهۆی لافاو لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا2 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی لافاو لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا2 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی لافاوەوە لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا دوو کەس گیانیان لەدەستدا. تیمەکانی فریاگوزاری لە ساکرامنتۆ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵكیان كە بەهۆی لافاوەوە گیریان خواردبوو بە فڕۆکە گواستەوە بۆ ناوچەیەکی سەلامەت.

دەوترێت نزیکەی ٢٣٥ هەزار ماڵ و شوێنی بازرگانی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا و نیڤادا بەهۆی لافاوەوە بێ کارەبا ماونەتەوە.  

لە لایەکی دیکەوە بە پێی ڕاگەیاندنی دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکا کە توێژینەوەی بومەلەرزە ئەنجام دەدات ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ لە شاری ڕیۆ دێل لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕوویدا.

لە ڕاگەیاندنی شارەوانی ڕیۆ دێلدا هاتووە کە نزیکەی ١٠٠ خانوو لەم ناوچەیەدا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

لەم ڕاگەیاندنەدا هاتووە:  کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کارەبای نیوەی دانیشتوانی شارۆچکەی قەسبا و ئاوی ٣٠٪ بڕاوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top