ئازادکردنی ١٤٠ سەربازی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیا

ئازادکردنی ١٤٠ سەربازی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیا

 

لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ، ١٤٠ سەربازی بەدیلگیراوی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیا ئازاد کران.

ئەندری یەرماک، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ مۆسکۆ، ١٤٠ سەربازی بەدیلگیراوی ئۆکرانیا لە لایەن ڕووسیا ئازاد کران.

یەرماک ئەوەشی گوت: ئەمە ئاڵوگۆڕێکی هەمەلایەنەی زیندانییەکانە کە بە سەرکەوتوویی ئەنجام دراوە 140 کەس دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە.

هەروەها وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە ئازادکردنی ٨٢ سەربازی دیکەی ڕووسیا کە لە ئۆکرانیا زیندانیکرابوون بڵاوکردەوە.

وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، کە سەربازە ئازادکراوەکان بە فڕۆکەیەکی سەر بە هێزی ئاسمانی ڕووسیا بۆ مۆسکۆ گواستراونەتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top