بەهۆی تەقینەوەی مینێكی چێنراو 7 کەس بریندار بوون
داواکاری گشتیی ئازەربایجان ڕایگەیاند، كە بەهۆی تەقینەوەی مینێكی چێنراو لە شاری کەلبجەر، ٧ کەس برینداربوون و سەربازێکیش گیانی لەدەستداوە.
داواکاری گشتی کۆماری ئازەربایجان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە نزیکەی کاتژمێر ١٨:٠٠ ئەمڕۆ بەکاتی ناوخۆ٤ کارمەندی کۆمپانیایەکی ئاوەدانکردنەوە و بیناسازی لە گوندی چیرکی سەر بە پارێزگای کەلبجەر بەهۆی تەقینەوەی مینێکی دژە مرۆیی برینداربوون .
به پێی ئه م ڕاپۆرته ، 4 سه ڕبازی به ڕپرسی گواستنه وه ی کرێکارانی بریندار له ناوچه که پێیان خسته سه ڕ مینێک و یەک کەسیان گیانی له ده ستدا.
بە پێی ڕاگەیاندنی داواکاری گشتی ئازەربایجان، لەم ڕووداوەدا بە گشتی ٧ کەس بریندار بوون کە ٣ سەربازیان تێدابووە.
گوڵان: سەردار خەلیل