ئۆکرانیا: 10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی شاهیدمان خستە خوارەوە
سەرۆکی شارەوانی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا، خستنەخوارەوەی 10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "شاهید"ی لەم شارە و دەوروبەری ڕاگەیاند.
ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تێلێگرام ڕایگەیاند: "هێزەکانی بەرگری ئاسمانی بە گشتی 10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهیدیان لە ئاسمانی کیڤی پایتەخت خستە خوارەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیاوە خراونەتە خوارەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە کلیچکۆ لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا ڕایگەیاند کە تەقینەوە لە ناحیەی شوچنکۆڤسکی پایتەخت ڕوویداوە.
گوڵان: سەردار خەلیل